پێنجوێن شاری فێربوون کۆبونەوەی ساڵانەی ئەنجامدا

General activities

2026-02-09
|
پێنجوێن

پێنجوێن شاری فێربوون کۆبونەوەی ساڵانەی ئەنجامدا
ئەمڕۆ بەرواری ٩/٢/٢٠٢٦ ئەندامانی بۆردی باڵای پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون،کۆبونەوەی ساڵانەی ئەنجامدا بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری پرۆگرام سەرپەریشتیار و ئەندامانی بۆردی باڵا،لە کۆبونەوەکەدا باس لە کاروچالاکیەکانی ساڵی ڕابردوو کرا،بە ڕاوێژکردن لەگەڵ ئەندامانی بۆردی مەیدانی پرۆگرام پلان و بەرنامە بۆ ساڵی تازە٢٠٢٦ دانرا، پێنجوێن شاری فێربوون تەنها پڕۆژەیەکی پەروەردەیی ئاسایی نییە، بەڵکو وەرچەرخانێکی گرنگە بۆ ناساندنی پێنجوێن وەک ناوەندێکی مەعریفی لەسەر ئاستی جیهانی،

هاوبەشەکان