سەردان و پێشوازی

چالاکیی گشتیی

2026-02-02
|
پێنجوێن

ئەمڕۆ ڕێکەوتی9/2/2026
قائیمقامی قەزای پێنجوێن بەڕێز(عەدنان کاکە ڕەش )
وەک سەرپەریشتیاری بۆردی باڵای پرۆگرام پێنجوێن شاری فێربوون دەست بەکاربوو
دەست بە کاربوونی بەڕێزقائیمقام وەک سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بەردەوامی دانە بە خزمە ت وکارەباشەکانی پێشتری پڕۆژەکە وهەماهەنگی زیاترو پێکەوەوسوودگەیاندن بە پێنجوێن و پێنجوێنیەکان بێ جیاوازی.
پێنجوێن شاری فێربوون تەنها پڕۆژەیەکی پەروەردەیی ئاسایی نییە، بەڵکو وەرچەرخانێکی گرنگە بۆ ناساندنی پێنجوێن وەک ناوەندێکی مەعریفی لەسەر ئاستی جیهانی، لەماوەی دەستپێکردنی پڕۆژەکەوە کارەکانیان بەرچاون و شایەتی ئەوخزمەتە دەدەن کە بەم شارە کردویانە لەزۆربەی بوارەکاندا هەروەها ناسنامەیەکی نوێیە بۆ شارەکەو ئامادەکردنی نەوەیەکی هۆشیارە کە بتوانێت ڕووبەڕووی تەحەددییەکانی سەدە ببێتەوە و پێنجوێن بکاتە نموونەیەک بۆ هەموو کوردستان.
 

هاوبەشەکان