خۆبەخشانی پێنجوێن شاری فێربوون بڕوانامەی TOT وەردەگرن

خولى گشتیى

2026-02-07
|
پێنجوێن

 
٧-٢-٢٠٢٦
📍 کتێبخانەی گشتی پێنجوێن_هۆڵی پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون.
لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری، ژمارەیەک لە خۆبەخشانەکانمان بڕوانامەی تەواوکردنی خولی TOT (ڕاهێنانی ڕاهێنەران)یان وەرگرت.
ئەم خولە تایبەتە لەلایەن ڕاهێنەری نێودەوڵەتی بەڕێز محەمەد میرانیەوە پێشکەش کرا و بە ئامانجی گەشەپێدانی توانا و شارەزاییی خۆبەخشانەکان ڕێکخرابوو.
بەشداربووان دەرفەتیان بەدەستهێنا کە زانیاری و لێهاتوویی خۆیان لە بواری ڕاهێنان و پەروەردەدا قووڵتر بکەن، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر کوالیتی خزمەتگوزارییەکان دەهێڵێت کە لە ڕێگەی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە پێشکەش دەکرێن.
لە کۆتایی بۆنەکەدا، قەڵغانی تایبەتی سوپاس پێشکەشی بەڕێزمحمد میرانی کرا بۆ هەوڵە بێوچانەکەی کە ڕۆڵێکی کاریگەری لە سەرکەوتنی ئەم خولەدا هەبوو.

هاوبەشەکان