بەڕێوەبردنی ئابووری خێزان.
چالاکیی گشتیی
2026-02-04
|
پێنجوێن
پێنجوێن - ئەمڕۆ، چوارشەممە، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سیمینارێکی تایبەتی سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ئابووری و دارایی خێزان پێشکەش کرد.
سیمینارەکە لە کاتژمێر ٢ی دوای نیوەڕۆ لە هۆڵی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوەچوو، کە لەلایەن ڕاوێژکاری بزنس و نووسەر گەشتیار غەریب پێشکەش کرا.
بەڕێز گەشتیار غەریب، کە نووسەری ٢٥ کتێب لە بواری بزنس و ئابوورییە و دامەزرێنەری پڕۆژەی کارسازی شادمانە، ڕازەکانی بەڕێوەبردنی دارایی و دروستکردنی پلانی ئابووری کاراکانی بۆ بەشداربووان ڕوونکردەوە.
سیمینارەکە جەختی لەسەر زیادکردنی توانای پاشەکەوتکردن و وەبەرهێنان و بنیاتنانی داهاتوویەکی ئابووری باشتر بۆ خێزانەکان کرد.