پێگەیاندنی نەوەی کاریگەر: خولی پەروەردەیی هەفتانە لە پڕۆگرامی پێنجوێن

په‌روه‌رده‌

2026-01-31
|
پێنجوێن

 
پێنجوێن شاری فێربوون خولی "پێگەیاندنی نەوەی کاریگەر" بە شێوەیەکی هەفتانە لە ڕۆژانی هەینی و شەممەدا لە پڕۆگرامی پێنجوێن بەڕێوەدەچێت، ئەمەش بە داواکاری دایک و باوکان و فێرخوازان.
چالاکییەکانی ڕۆژی شەممە
لە ڕۆژی ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، دوو وانەی تایبەت پێشکەش بە فێرخوازان کرا:
وانەی ئینگلیزی- مامۆستا هێمن مەنوچەهر سان ئەحمەد لایەنە گرنگەکانی پەیوەندی و کاریگەری زمانی ئینگلیزی پێشکەشی بەشداربوواندەکات
وانەی کۆمپیوتەر - مامۆستا ئومێد عومەر ئیسماعیل وانەیەکی پراکتیکی لە بواری کۆمپیوتەردا پێشکەشدەکات
ئەم خولە پەروەردەییە بەشێکە لە پابەندبوونی پڕۆگرامی پێنجوێن بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پەروەردەیی بەکوالیتی بەرز بۆ گەشەپێدانی کارامەیی نەوەی گەنج.

هاوبەشەکان