بە سەرکەوتوویی خولی یەک مانگی «پێگەیاندنی نەوەی کاریگەر» کۆتایی هات
التربوي
2026-01-17
|
پێنجوێن
ئەمڕۆ خولی یەک مانگی «پێگەیاندنی نەوەی کاریگەر» بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات، کە لە چوارچێوەی کار و چالاکییە فێرکارییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ڕێکخرا بوو.
ئەم خولە ماوەی یەک مانگ بەردەوام بوو و ئامانجی سەرەکیی پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و بەشدارییان بوو لە بواری پێگەیاندن و دروستکردنی نەوەیەکی کاریگەر و هۆشیار.
لە کۆتایی خولەکەدا، بڕوانامەی بەشداری بە سەرجەم بەشداربوان بەخشرا، هەروەها لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە قەڵغانی سوپاس و پێزانین پێشکەش بە مامۆستای سەرەکی خولەکە کرا مامۆستا (ئالان محێدین قەرەداخی) بۆ هەوڵ و ماندووبوونی و ئاستی بەرزی وانە و ڕاهێنانەکانی.
لە هەمان کاتدا، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سوپاس و پێزانینی تایبەتی ئاڕاستەی سەرجەم ئەو مامۆستا ڕاهێنەرانەدەکات کە لە چوارچێوەی ئەم خولەدا بەشدارییان کردووە و بابەتی تایبەتیان پێشکەش کردووە لە ماوەی ڕۆژێک یان دوو ڕۆژدا، ئەوانیش بریتین لە:
دکتۆر سۆران بەها
ئاوات محمد
مامۆستا هێمن مەنوچەهر سان ئەحمەد
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون پشتگیری و هاندانی چالاکیی فێرکاری و گەشەپێدانی توانای گەنجان بە گرنگترین ئەرکەکانی دەزانێت و بەردەوام دەبێت لە ڕێکخستنی خولی هاوشێوە بۆ دروستکردنی نەوەیەکی زانای کاریگەر و خزمەتگوزار.