دەستپێکردنەوەی خولی پێگەیاندنی گەنجی کاریگەر

په‌روه‌رده‌

2026-01-10
|

 
پێنجوێن - لە کەشێکی بەفراوی و دوای کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندن، ئەمڕۆ ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، خولی پێگەیاندنی گەنجی کاریگەر کارەکانی خۆی دەستپێکردەوە.
ئەم خولە کە بەشێکە لە "پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون"، هەوڵی بەرزکردنەوەی توانا و لێهاتوویی گەنجان دەدات لەڕێگەی ئەزموون و هەوڵدانەوەی بەردەوام.
ئامانجی سەرەکی پڕۆگرامەکە پێگەیاندنی نەوەیەکی چالاک و بەرپرسیارە کە دەتوانێت ڕۆڵی کاریگەری لە پێشخستنی کۆمەڵگادا بگێڕێت.

هاوبەشەکان