گەشتێک بۆ ناو جیهانی خوێندنەوە...

په‌روه‌رده‌

2025-12-05
|
پێنجوێن

گەشتێک بۆ ناو جیهانی خوێندنەوە...
لە چوارچێوەی خولی پێگەیاندنی نەوەی کاریگەر لە پڕۆگرامی پێنجوێن، شاری فێربوون لە دووەم ڕۆژی خولەکەدا.تەواوی ڕۆژەکە تایبەتکرا بە خوێندنەوە و بە کلتووری کردنی خوێندنەوە لای گەنجان و لاوان، ئەم بەشەی خولەکە لەلایەن زۆر بەڕێز دکتۆر سۆران بەها، پێشکەش کرا.
🎯 ناونیشانی وانە:
"خوێندنەوە و بەکلتوریکردنی خوێندنەوە"
📅 بەروار: ٥-١٢-٢٠٢٥ - ڕۆژی هەینی
✨ بەشداربووان دەرفەتی بەنرخیان بەدەست هێنا بۆ فێربوونی شێوازەکانی خوێندنەوەی کاریگەر و چۆنیەتی بەکلتوریکردنی خوێندنەوە وەک بەشێک لە ژیانی ڕۆژانە، لە ئاڕاستەی درووستکردنی نەوەیەکی خوێندەوار و بیرمەند.
🌟 خولەکە بەردەوامە لە پێشکەشکردنی ناوەڕۆکی پسپۆڕانە بۆ گەشەپێدانی کەسایەتی و توانا کۆمەڵایەتییەکانی بەشداربووان.
خولی پێگەیاندنی نەوەی کاریگەر - پڕۆگرامی پێنجوێن
شاری فێربوون،

هاوبەشەکان