دەستپێکردنی خولی فێربوونی هونەری چنینی مەکرەمە لە پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون"

كارى ده‌ستى

٢١ ئەیلوول ٢٠٢٥
|
کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

 
📅پێنجوێن - ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
📰ئەمڕۆ یەکشەممە لە پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" خولێکی تایبەتی بۆ فێربوونی هونەری چنینی مەکرەمە دەست پێدەکات.
👩‍🏫 خولەکە بەسەرپەرشتی خاتوو کارین فەتاح وەک ڕاهێنەری سەرەکی، بەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی لە 📍 هۆڵی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون کە لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی شتی پێنجوێن، دەستیپێکرد.
⏰ ئەم خولە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، وانەکان ڕۆژانە لە یەکشەممە تا پێنجشەممە لە کاتژمێر ٩:٠٠ تا ١٠:٣٠ی پێشنیوەڕۆ پێشکەش دەکرێن.
💡بەڕێوەبەرانی پڕۆگرامەکە ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەم خولە هەلێکی زێڕینە بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت فێری هونەری چنینی مەکرەمە بن و بە شێوازێکی جوان و سەرنجڕاکێش دەستڕەنگینی خۆیان بەرهەم بهێنن.
 

هاوبەشەکان