خولێکی دیکە لە پێنجوێن بەسەرکەوتوویی کۆتاییهات

هونه‌ر

١٧ ئەیلوول ٢٠٢٥
|
کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

 
پێنجوێن ١٧-٩-٢٠٢٥
خولی جواننووسی کە لە ٣١/٨/٢٠٢٥ لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن دەستی پێکردبوو، ئەمڕۆ بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.
خولەکە بە هاوکاری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بێبەامبەر ئەنجامدرا.
ئەم خولە لەلایەن جواننووسی بە ئەزموون (دارا نوری عزیز)ەوە پێشکەشکرا و بۆ ماوەی سێ هەفتەدا بەردەوام بوو.
لە کۆتاییدا قەڵغانی سوپاس پێشکەش بە مامۆستا (دارا نوری عزیز) کرا و بڕوانامەی بەشداری بەخشرایە سەرجەم فێرخوازان.
 

هاوبەشەکان