
🤹♀️🤾♂️ بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە ئاهەنگێکی تایبەت بە منداڵان لە پێنجوێن ئەنجامدرا
منداڵان
2025-06-02
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
🌞پێنجوێن- لە هەنگاوێکی جوان و بایەخپێدراودا، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئاهەنگێکی نایاب و خنجیلە بۆ منداڵانی شارۆچکەی پێنجوێن سازکرد بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە. 🙋♂️ئەم چالاکییە تایبەتە کە بە مەبەستی دڵ خۆشکردنی منداڵانی ئازیز و چاوگەشی ناوچەکە ڕێکخراو. لە کۆتایشدا نامیلکەی تایبەت بە منداڵان پێشکەشی منداڵە چاوگەشەکان کرا.