سەرەکی
ئاگادارینامەکان
بوارەکان
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
چالاکی
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
پڕۆژەکان
دەربارەی ئێمە
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
سیستەم
تاریک
ڕووناک
Ku
English
کوردی
العربية
سەرەکی
بوارەکان
ئاگادارینامەکان
چالاکی
پڕۆژەکان
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
چالاکییەکان
سەرەکی / چالاکییەکان
چالاکی
پێنجوێن شاری فێربوون
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
2024-02-01
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
گەنجان و ڕۆشنبیران و هونەرمەندان بناغەی کۆمەڵگەن
لە چوارچێوەی کار و چالاکیەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ بەرواری ١-٢-٢٠٢٤ کۆڕێکی ڕاوێژکاری سازکرا بۆ (ڕۆشنبیران و ڕاگەیاندنکاران و چالاکان و هونەرمەندان) بەمەبەستی دانانی ڕێگایەک بۆ بنیاتنانی بناغەیەک بۆ برەودان و پەرەدان بە سەرجەم بوارەکانی پەروەردە و فێرکردن کە ئامانجی پڕۆگرامەکەیە
زیاتر بخوێنەوە
2024-01-31
پێنجوێن
کاری ناوازە شایستەی پێزانین و خەڵاتە ..
کۆڵنەدان و بەردەوامی مرۆڤ دەگەیەنێتە لوتکە. بەرواری ٣١-١-٢٠٢٤ وەک پشتیوانی و ئاڕاستەکردنی پێزانین لەبەرامبەر ئەنجامدانی کارێکی ناوازە لەلایەن یاریزانێکی خاوەن پێداویستی تایبەت و مامۆستایەکی ڕاهێنەری لەشجوانیەوە، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سوپاسی ماندوونەبوون و کۆڵنەدان و بەردەوامی پێشکەش بە بەیاریزان شکار عومەر و ڕاهێنەر ڕێکەوت فازیل کرد لەبەرامبەر سەرکەوتن و بەدەستهێنانی ئاستێکی باڵا لەبواری وەرزشدا کە لــەئێستادا پاڵێوراوە بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی پارائۆڵۆمپی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا. پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون پشتیوانی هەموو هەوڵێکە بۆ پێشخستنی کۆمەڵگە.
زیاتر بخوێنەوە
2024-01-31
پێنجوێن- کتێبخانەی گشتی
ماتۆڕ سوارەکان گەنج و ئایندەمانن..
لەچوارچێوەی کاروچالاکیەکانمان بۆ توێژی گەنجان بە پێویستمان زانی سیمینارێک ڕێک بخەین بۆ گەنجانی بەڕێز و خوێن گەرم و ماتۆڕ سوارەکانی شارۆچکەی پێنجوێن هاوکات سیمینارەکە لەلایەن بەڕێز (د.محمدخانی) و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی قائمقامی پێنجوێن ئەنجامدراو و لە سیمینارەکەدا تیشکخرایە سەر ئەو بابەت و ئاریشە و لێکەوتانەی کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی ماتۆڕ لەلایەن بەکارهێنەرانی ئەو ئامێرە لە کۆمەڵگەدا دروست دەبن و ڕودەدەن و هاوکات چارەسەری گونجاویشی بۆ خرایە ڕوو ... هەر لە سیمینارەکەشدا بڕیاردرا بەدروستکردنی لیژنەیەک لە گەنجانی ئامادەبوو بۆ سەرپەریشتی کردنی سەرجەم ئەو کەسانەی ماتۆڕ بەکار دەهێنن لە شارۆچکەکەدا بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانیان...
زیاتر بخوێنەوە
2024-01-31
پێنجوێن - ناحییەی ناڵپارێز
یەکەم هەنگاوی کرداری لە ناحیەی ناڵپارێز ئەنجامدرا...
ئەمڕۆ بەرواری ٣١/١/٢٠٢٤ یەکەم سیمینار لەلایەن پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون لە ناحیەی ناوپارێز ئەنجامدرا وەک دەستپێکی کاری پەروەردە و فێرکردن لەو ناحیەیە و گوندەکانی دەورووبەری، کە لە لایەن هەریەکە لە بەڕێزان (د.محمدخانی و د.عبدالفتاح هەورامی) و بە ئامادەبوونی بەڕێزان زانا ڕحمان قائمقامی پێنجوێن و هێمن ابرهیم بەڕێوەبەری ناحیەکە و بەرپرس و نوێنەری فەرمانگە حکومیەکان و کەسایەتی و فەرمانبەر و دانیشتوانی ناوچەکە بەسەرکەوتوویی ئەنجامدرا، ئێمەش لای خۆمانەوە وەک ستافی پڕۆژە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم بەرپرسان و ئامادەبوانی سیمینار و بەتایبەتی بەڕێوەبەری ناحیەی ناوپارێز دەکەین کە زۆر بە دڵگەرمی و دڵسۆزانەوە هاوکاری و پشتیوانی خۆیان بۆ پڕۆژەکە دەربڕی. لە کۆتایشدا بڕیاردرا ئەم سیمینارە سەرەتایەک بێت بۆ ئەنجامدانی کۆڕ و سیمینار و چالاکی پەروەردەیی و تەندروستی و ژینگەیی و هتد ... لە ئایندەدا.
زیاتر بخوێنەوە
2024-01-01
پێنجوێن
گەنجێکی ئۆتیزم بەهاوکاری مامۆستاکەی سەرکەوتنێکی ناوازە تۆمار دەکات ...
نمونەیەک خۆری هیوایە بۆ ئەودایک و باوکانەی کە منداڵی ئۆتیزمایان هەیە... بۆ ئەو دایک و باوکە بەڕێزانەی کە منداڵی ئۆتیزمیان هەیە ئەتوانن شێوازی فێرکردن و هەوڵدانیان بەڕێگەی جیاجیا تاقی بکەنەوە تا دۆخی ژیانی خۆیان و منداڵەکانیان بگۆڕن... هاوشێوەی کاک شکار کە لەڕێگەی مامۆستا ڕێکەوت فازیل توانیویەتی بەشێوازێکی ناوازە گۆڕانکاری لە ژیانی خۆیدا بکات. تێبینی و وتەبەنرخەکانی بەڕێز دکتۆر محمدخانی لەڕوی دەروناسییەوە سەبارەت بەم کارە ناوازەیە لەم ڤیدۆیەدا خستۆتەڕوو..
زیاتر بخوێنەوە
2023-12-05
سلێمانی - قەزای سەیدسادق - گوندی گامێش تەپە
گامێشتەپە و جوانی ...
لەدرێژەی کارەکانی هەڵمەتی یەک هەفتەیی بۆ پاک ڕاگرتنی ژینگە و خزمەتی گشتی لەمیانی پڕۆگرامی گەورەی (پێنجوێن شاری فێربوون )لە گوندی گامێشتەپە ئەمڕۆ بەکارێکی هەرەوەزی توانرا سەرجەم چاڵ و تاسەکانی ڕێگای سەرەکی گوندەکەیان چاکبکرێت،زۆر سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ کاک (نازم علی )کە تێچووی کارەکەی لەئەستۆگرت چیمەنتۆ و چەو و لمی بۆ دابینکردبوون،وەزۆر سوپاس بۆ پیاوی چاکەخوازی گوندەکە (لالە حسین)کە مەکینەکەی خستە خزمەت کارەکەوە،زۆرسوپاسی هاوکاری و بەدەمەوەهاتنی ئەو گەنجە ئازیزانەی گوندەکە دەکەین کە ماندووبوون و کارەکەیان ڕاپەڕاند،ئەم هەڵمەتە بۆ ڕۆژانی داهاتوو بەردەوامە بۆ پاککردنەوەی ژینگەی گوندەکە و جوانتر کردنی سروشتی ئاوایی بۆ خزمەت و چاکەی گشتی.
زیاتر بخوێنەوە
2023-12-04
پێنجوێن - بارەگای بنکەی فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز
سیمیناری (بەرەکەت لە کارکردن و پەروەردەکردندا)
سازکردنی سیمینارێک بۆ بەڕێز (د.محمدخانی) تایبەت بە بنکەی پێنجوێن بۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز بە ناونیشانی: (بەرەکەت لە کارکردن و پەروەردەکردندا). بەناوی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربونەوە زۆر سوپاسی بنکەی پێنجوێن بۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز دەکەین کە بڕوانامەی پێزانین و ڕێزلێنانیان لەلایەن بنکەکەیانەوە بەخشیە بەڕێز دکتۆر محمدخانی و پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون.
زیاتر بخوێنەوە
2023-12-03
پێنجوێن - بارەگای ڕێکخراوی نینجا لەکوردستان
ڕێکخراوی نینجا لە کوردستان ڕێزی لێ دەگیرێت ...
وەرزش و پەروەردە هاوتای یەک دەکرێت ببنە هۆکارێک بۆ گەشە و پێشکەوتنی کۆمەڵگا، لەم ڕوانگەیەوە بە نوێنەرایەتی پڕۆگرامی (پێنجوێن شاری فێربوون) و لەلایەن بەڕێز د.محمدخانی و زانا ڕحمان قائمقامی شارۆچکەی پێنجوێن خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێشکەش بە بەڕێز (ڕێبەند کریم) و ڕێکخراوی نینجا لە کوردستان کرد،لە بەرانبەر هەوڵ و تێکۆشانەکانیان لە پاراستن و سەوزکردنی ژینگەی شاری پێنجوێن هەروەها هەوڵەکانیان لە بواری وەرزشـــی نـــێـــنــجـــا لـــە کـــوردســـتـــان ئـــێـــمـــە لـــە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ڕێز دەگرین لەو کەسانەی کە دەستیان لە باڵابوونی تاکی کۆمەڵگادا هەیە...
زیاتر بخوێنەوە
2023-11-16
سلێمانی - قەزای سیدسادق - گوندی گامێشتەپە
گوندی گامێشتەپە ڕێزی لێدەگیرێت..
ئەمڕۆ بەرواری ١٦/١١/٢٠٢٣ دەستەیەک لە سەرپەرشتیارانی پڕۆگرامەکەمان بەسەرپەرشتی بەڕێز د.محمدخانی ئەندامی بۆردی باڵای پڕۆگرام سەردانی گوندی گامێش تەپەیان کرد، بەمەبەستی ڕێزلێنان لە ئەنجومەنی گوندەکە. گوندێک لەهەناوی ناڕەحەتییەکانی ژیاندا هەوڵ دەدات جوان بێت و نەوەکانی پەروەردە بکات و ببێتە لقێکی ناوازەی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون..
زیاتر بخوێنەوە
2023-10-23
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن
بۆ شارێکی باشتر.. لەئێستامان ناڕازین..
بۆ شارێکی باشتر.. لەئێستامان ناڕازین.. پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن لەچوارچێوەی کاروچالاکیەکانی پڕۆگرامی (پێنجوێن شاری فێربوون) د. محمدخانی بەئامادەبوونی زانا ڕحمان قائمقامی پێنجوێن لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی (ڕێخەرانی خۆپیشاندان و ناڕازی) شارۆچکەی پێنجوێن لەگفتوگۆیەکی کراوەدا ، تیشکخرایە سەر هەوڵەکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتێکی شایستە بە هاوڵاتیانی شارۆچکەی پێنجوێن...
زیاتر بخوێنەوە
2023-10-12
سیمیناری ئابوری و بازار
سیمیناری ئابوری و بازار
سازکردنی سیمیناری تایبەت بە ئابوری و بازار لە لایەن (د. محمد خانی)ەوە بۆ ژمارەیەک لە کاسبکارانی شارۆچکەی پێنجوێن بەمەبەستی پێشخستن و پەروەپێشبردنی ئەو کەرتە گرنگەی کۆمەڵگا...
زیاتر بخوێنەوە
2023-10-11
پاڵەوانەکانی پێنجوێن لە لایەن پڕۆرامەکەمانەوە خەڵات دەکرێن ...
پاڵەوانەکانی پێنجوێن لە لایەن پڕۆرامەکەمانەوە خەڵات دەکرێن ...
لە پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربونەوە سوپاس وپێزانین بۆ بەڕێزان : یاریزانانی یانەی وەرزشی موای تای پێنجوێن (ئاکۆ بەهادین حەمە ئەمین و زیاد ئیبراهیم حمە سعید) لەبەرامبەر بە دەستهێنانی پلە و ئاستی باڵا لەئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی لە پاڵەوانێتی موای تای، سەربەرزین بە سەرکەوتنیان ...
زیاتر بخوێنەوە
2023-10-02
کۆڕی (پەروەردی مرۆڤ) - ئەکادیمیای ئامۆژگاری - نوسینگەی پێنجوێن
کۆڕی (پەروەردی مرۆڤ)
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە هاوبەشی لەگەڵ ئەکادیمیای ئامۆژگاری نوسینگەی پێنجوێن کۆڕێکیان بۆ دکتۆر محێدین محمدخانی ڕێکخست لە ژێر ناونیشانی (پەروەردی مرۆڤ)..
زیاتر بخوێنەوە
2023-10-01
سەردانی (تەکیە و مەدرەسەی شێخ حسین شێخ کاکە حەمەی کەسنەزانی)
سەردانی (تەکیە و مەدرەسەی شێخ حسین شێخ کاکە حەمەی کەسنەزانی)
ئێوارەی ئەمڕۆ ١-١٠-٢٠٢٣ دەستەیەک لە سەرپەرشتیارانی پڕۆگرام (پێنجوێن شاری فێربوون) سەردانی (تەکیە و مەدرەسەی شێخ حسین شێخ کاکە حەمەی کەسنەزانی) یان کرد و لەنزیکەوە گفتوگۆیان کرد لەگەڵ مورشیدی تەریقەتەکە بەڕێز ( شێخ باباطاهر شێخ حسین کەسنەزانی) و هەندێک لە موریدەکانی، بەمەبەستی هاوکاری و دروستکردنی پردی پەیوەندی لەنێوان تەکییە و پەیڕەوانیدا لە پڕۆژەی (پێنجوێن شاری فێربوون)دا،
زیاتر بخوێنەوە
2023-09-14
سەردانێک بۆ خزمەتی مامۆستایانی ئایینی و(لیژنەی فەتوای) شارۆچکەی پێنجوێن
پڕۆگرامی (پێنجوێن شاری فێربوون) بە مەیدانی دەچێتە ناو چین و توێژەکانی کۆمەڵگاوە ...
پڕۆگرامەکەمان بەپێویستی دەزانێت بۆ برەودان بە بواری پەرەوەردە و فێرکردن و پێشخستنی کۆمەڵگا، بەشێوازێکی مەیدانی بۆ پێشکەشکردنی کۆڕ و سیمینارە تایبەتەکانمان بچینە خزمەتی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەبێ جیاوازی، لەم سۆنگەیەوە وەک یەکەم کۆڕی مەیدانی بەگرنگمان زانی بچینە خزمەتی بەشێک لە مامۆستایانی ئایینی سنوری قەزای پێنجوێن لە (حوجرەی گەیلانی) و هەرلە خزمەتی ئامادەبوانی بەڕێزدا بەڕێز (د.محمد خانی) چەند وتەیەکی بەنرخی پێشکەش کرد کە تێیدا ڕۆڵ و گرنگی ئاین و مامۆستیانی ئایینی و تێڕوانییان سەبارەت بە پڕسەگرنگەکانی ڕۆژ خستە ڕوو ...
زیاتر بخوێنەوە
1
2
3
4
5
6
هاوبەشەکان