چالاکییەکان

سەرەکی / چالاکییەکان

چالاکی

پێنجوێن شاری فێربوون

2024-11-30
سلێمانی - سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی

پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون یاداشتنامەیەك لەگەڵ زانكۆی سلێمانی واژۆ دەكات..

بەمەبەستی ئەنجامدانی كاری هاوبەشی مرۆیی‌ و پەروەردەیی‌ و ژینگەیی‌ و تەندروستی، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ زانكۆی سلێمانی واژۆكرد. ڕۆژی ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، یاداشتنامەكە لەنێوان (حەبیب مەحمود ساڵح) دامەزرێنەر و ئەندامی بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و (پ.ی.د.زانا مەحمود) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری زانستی‌ و خوێندنی باڵا‌ واژۆكرا. لەمیانەی ڕێوڕەسمەكەدا، (پ.ی.د زانا مەحمود) ئاماژەی بەگرنگی پڕۆژەكە كرد و وتی: “هیوادارین ئەم یاداشتنامەیە تەنیا لەسەر وەرەقە نەمێنێتەوە و كاری هاوبەش‌ و ئیشی باشی بەدوادا بێت”. هەر لەوبارەیەوە، (حاجی حەبیب مەحمود ساڵح) ئەندامی بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە لێدوانێكدا بۆ “سایتی زانكۆ” وتی: “ئەم هەماهەنگییە لەگەڵ زانكۆی سلێمانی بۆ ئێمە مایەی خۆشحاڵییە، چونكە هەر شوێنێك زانكۆ بۆ كاری پەروەردەیی لای لێبكاتەوە، گرنگی زۆرتری هەیە”. وتیشی: “ئەم پڕۆژەیە كارێكی مرۆییە و دەمانەوێت خزمەتی مرۆڤ بكەین، دڵنیاشین زانكۆی سلێمانی هەر شتێك، كە خزمەتی هاووڵاتیان‌ و ئەم نیشتمانە بكات، گرنگی پێدەدات، بۆیە بەخۆشحاڵییەوە حەزمان كرد ئەم یاداشتی لێكتێگەیشتنە واژۆ بكەین”. جێی باسە، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە ساڵی ٢٠١٨ بە چاندنی نەمام دەستیپێكرد، دواتر پڕۆگرامی پەروەردەیی‌ و تەندروستی بۆ زیادكرا و ڕێكاری كارگێڕی بۆ گیرایەبەر و دەست بەجێبەجێكردنی كرا. لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژەیەدا تائێستا ٤١ هەزار نەمام لە شارۆچكەی پێنجوێن چێنراوە، شەش هەزار و حەوت سەد كەسیش، سودمەندبوون لە خولی پەروەردەیی‌ و تەندروستی‌ و ژینگەیی‌ و منداڵان‌ و چەند بوارێكی دیكە.
2024-11-07
سلێمانی - دیوانی پارێزگای سلێمانی

پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون هەوڵدەدات ببێتە ئەندام لە یونسکۆ..

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٧- ١١ - ٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی بەڕێز (هێمن ئیبراهیم) قائمقامی قەزای پێنجوێن بە وەکالەت و شاندێک کە پێک هاتبوون لە ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرپەرشتیارانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سەردانی بەڕێز د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانیان کرد. بەمەبەستی بەدەستهێنانی پشتگیری بەڕێز پارێزگاری سلێمانی تاکو هەوڵبدرێت لە ئایندەدا شارۆچکەی پێنجوێن ببێتە ئەندام لە تۆڕی جیهانی شارە فێربوونەکانی یونسکۆ. لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە دوایین هەوڵەکان بۆ تۆمارکردنی پێنجوێن وەک شارێکی فێربوون لە یونسکۆ کرا و، هەروەها بەشداریکردنی شارەکە لە کۆنفرانسی ساڵانەی یونسکۆ بۆ شارەکانی فێربوون لە جوبەیلی شانشینی سعودیە کە وا بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجام بدرێت. لەکۆتایشدا بە سوپاسەوە پارێزگاری سلێمانی پاڵپشتی و پێزانینی تەواوی خۆی بۆ پڕۆژەکە دەربڕی.
2024-11-03
سلێمانی - سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی

هاوبەشەکان