سەرەکی
ئاگادارینامەکان
بوارەکان
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
چالاکی
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
پڕۆژەکان
دەربارەی ئێمە
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
سیستەم
تاریک
ڕووناک
Ku
English
کوردی
العربية
سەرەکی
بوارەکان
ئاگادارینامەکان
چالاکی
پڕۆژەکان
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
چالاکییەکان
سەرەکی / چالاکییەکان
چالاکی
پێنجوێن شاری فێربوون
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
2024-04-28
سلێمانی - نەخۆشخانەی هیوا
بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سەردانی نەخۆشخانەی هیوای دەکات..
ئەمرۆ لەبەرواری 29-4-2024 بۆردی بالای پڕۆگرامی پێنجوین شاری فێربوون سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كرد. بەمەبەستی دەستخۆشی پێزانین و نرخاندنی هەوڵ و ماندوبوونی زۆری كارمەندانی دڵسۆز و پزیشكانی هیمەت بەرزی نەخۆشخانەكە وەك بەشێك لەكارەكانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربون. هەروەها لەگەڵ بەڕێز(دکتۆریادنەقشبەندی)بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا گفتوگۆکرا بۆ ئەنجامدانی كاری هاوبەش بۆ ڕێگەگرتن لە شێرپەنجە و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ توشبووانی شێرپەنجە لەشاری پێنجوین و دەروبەری و هەروەها دانانی پلانێكی دروست بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی هوشیاری بۆ خۆپاراستن و گرنگی زووناسینەوە لەرێگای پشكنینی پێشوەخت و هەوڵدان بۆ دابینكردنی ئامێری مەمۆگرام و كۆلۆنۆسۆكپی و هتد . بریارە لەداهاتوویەکی نزیکدا تیمێكی نەخۆشخانەی هیوا سەردانی شاری پێنجوێن بكەن بەمەبەستی شیکارکردنی داتایی نەخۆشانی شێرپەنجە لەسنوری قەزای پێنجوێن دا و هەروەها پشت بەستن بەحاڵەتە تۆماركراوەكانی شێرپەنجە لەپێنجوێن پلانی داهاتوو دادەنرێت..
زیاتر بخوێنەوە
2024-04-18
پێنجوێن - ئامادەیی ڕێچکەی تێکەڵاو
سیمیناری تایبەت بەشێرپەنجەی مەمک
لەدرێژەی چالاکیەکانی (🟠پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون) 🟢ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٨/٤/٢٠٢٤ بەشی تەندرووستی پڕۆژە سیمینارێکی دیکەی سازکرد بۆ خوێندکارە خانمەکانی ئامادەیی (ڕێچکەی تێکەڵاو) لە شارۆچکەی پێنجوێن.کە سیمینارەکە لەلایەن ڕاهێنەر : 🚺 (میدیا حامد عبداللە)ەوە پێشکەش کرا،ئەم سیمینارە تایبەت بوو بە (شێرپەنجەی مەمک)،بە ڤیدیۆو نووسین هۆشداری و ڕێنمایی درا بە خانمان کە چۆن پشکنینی پێش وەختە بکەن و ڕێگاکانی خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک چی یە؟! سوپاس بۆ تەواوی هاوکاران لە ئامادەیی ڕێچکەی تێکەڵاو و ستافی تەندروستی پڕۆژە... هیوای تەندروستیەکی باش و سەلامەتی بۆ هەموولایەک دەخوازین ...
زیاتر بخوێنەوە
2024-03-06
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن
لە یەک ڕۆژدا چوار سیمینار پێشکەش کرا...
لەدرێژەی چالاکیەکانی (🟠پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون) 🟢ئەمڕۆ چوار شەممە ٦/٣/٢٠٢٤ لە چوارچێوەی (پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون)،بەشی تەندرووستی پڕۆگرام چوار سیمیناری دیکەی سازکرد بۆ کۆمەڵێک خاتوونی بەڕێزی بەشداربووی خولی درومانی شارۆچکەی پێنجوێن ،کە سیمینارەکان لەلایەن ڕاهێنەران : 🚺 گوڵان کەمال 🚺 سارا ئەحمەد 🚺 سەیران عەلی 🚺 سارا باقی پێشکەش کران،ئەم سیمینارانە تایبەت بوون بە زانیاری هۆشداری و خۆپاراستن لە(شێرپەنجەی مەمک)،کە بە ڤیدیۆو نووسین هۆشداری و ڕێنمایی درا بە خانمان کە چۆن پشکنینی پێش وەختە بکەن و ڕێگاکانی خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک چی یە؟! سووپاس بۆ تەواوی هاوکاران لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون.. هیوای تەندروستیەکی باش و سەلامەتی بۆ هەموولایەک دەخوازین ...
زیاتر بخوێنەوە
2024-02-22
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
لەدرێژەی چالاکیەکانی (🟠پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون) بەرهەمی کۆمەڵێک ڕاهێنەری ترمان هاتە بەرهەم...
🟢ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٢/٢/٢٠٢٤ لە چوارچێوەی (پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون)،بەشی تەندرووستی هەستاین بە کردنەوەی سیمینارێکی دیکە بۆ کۆمەڵێک خاتوونی بەڕێزی شارۆچکەی پێنجوێن ،کە سیمینارەکە لەلایەن هەردوو ڕاهێنەر:🚺بینایی عمر و 🚺سۆزیار خالید) پێشکەش کرا،ئەم سیمینارە تایبەت بوو بە (شێرپەنجەی مەمک)،بە ڤیدیۆو نووسین هۆشداری و ڕێنمایی درا بە خانمان کە چۆن پشکنینی پێش وەختە بکەن و ڕێگاکانی خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک چی یە؟! سووپاس بۆ تەواوی هاوکاران لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون.. هیوای تەندروستیەکی باش و سەلامەتی بۆ هەموولایەک دەخوازین ...
زیاتر بخوێنەوە
2023-12-21
پێنجوێن - بارەگای ڕێکخراوی لایفسکیڵس
سیمیناری (شێرپەنجەی مەمک)
لە چاورچێوەی کارو چالاکییە تەندروستییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و لە درێژەی زنجیرە سیمینارەکانی تایبەت بە شێرپەنجەی مەمک،بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی خانمانی شارۆچکەی پێنجوێن لە زیانەکانی شێرپەنجەی مەمک و هاوکات هۆکارەکانی سەرهەڵدان و ڕێگاکانی خۆپشکنین و خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک، بەئامادەبوونی ژمارەیەک خانمی شارۆچکەی پێنجوێن، پێنج شەممە ٢١/١٢/٢٠٢٣ پڕۆگرامی (پێنجوێن شاری فێربوون) بــــە هــــــاوبــــــەشــــی لــــەگــــەڵ(ڕێــکــخـراوی لایـف ســکـــیــڵـــس) سیمینارێکیان سەبارەت بە( شێرپەنجەی مەمک) سازکرد بۆ ڕاهێنەرانی ڕێگەپێدراوی سەنتەری هۆشیاری تەندروستی سلێمانی و پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون : 🚺ژیلا عبدالرحمن مصطفی 🚺گـــوڵان کــــمـــــال رحــمــان
زیاتر بخوێنەوە
2023-12-15
سلێمانی - شارباژێڕ - بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ
پڕۆگرامیی پێنجوێن شاری فێربوون ،سوپاسی پەروەردەی شارباژێر دەکات.
بەمەبەستی پێزانین ونرخاندنی هەوڵ وماندبوونەکانیان لەخزمەتی پەروەردە ،پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون قەڵغانی سوپاس وپێزانینی بەخشیە بەڕێزان مامۆستا (لەتیف حسێن) بەرێوەبەری پەروەردە لەپای هەوڵەکانی لەنووسینی پەروەردەیی وخزمەتی کەرتی پەروەردە هەروەها قەڵغانی سوپاس پێشکەشکرا بەستافی پەروەردەی شارباژێر لەپای کاری پێکەوەیی وداهێنانکاری لە بواری پەروەردە .
زیاتر بخوێنەوە
2023-11-18
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن
کۆتایی خولێکی دووڕۆژەی تایبەت بە تەندروستی.
بەخشینی بڕوانامەی ڕاهێنەریی بۆ بەشداربوانی خولی پێگەیاندنی ڕاهێنەران لە هۆشیارکردنەوەی خانمان بۆ شێرپەنجەی مەمک.. خولەکە لە لایەن پرۆژە پێنجوێن شاری فێربوون و سەنتەری هۆشیاری تەندروستی ڕێکخرابوو، کە لە لایەن بەڕێز (دکتۆر عبدالفتاح حمەرحیم هەورامی) بەڕێوەبەری پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون و بەڕێوەبەری سەنتەری هۆشیاری تەندروستی وترایەوە. خولەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژی پڕ چالاکی و زانیاری ورد و پێویست بۆ فێرخوازەکان بەردەوام بوو کە ماوەی ١٤ کاژێری خایاند.. لەکۆتاییدا بڕوانامەی بوون بە ڕاهێنەری لەبواری وهۆشیاری شێرپەنجەی مەمک درا بە بەشداربووان کە لەلایەن پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون و سەنتەری هۆشیاری تەندروستییەوە پاڵپشتی کرابوو..
زیاتر بخوێنەوە
2023-11-17
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن
خولێکی دوو ڕۆژەی ڕاهێنەرایەتی تایبەت بە (شێرپەنجەی مەمک) دەستی پێکرد
بەهەڵمەتێک ڕووبەڕوی شێرپەنجە دەبینەوە.. ئەمڕۆ هەینی بەرواری ١٧/١١/٢٠٢٣ بەهاوبەشی لەگەڵ سەنتەری (هۆشیاری تەندروستی) پڕۆگرامی (پێنجوێن شاری فێربوون) خولێکی دوو ڕۆژەی تایبەت بە (شێرپەنجەی مەمک) بۆ چەند فێرخوازێک کردەوە، بەمەبەستی ڕاهێنانیان وەک ڕاهێنەر لەم بوارەدا، شیاوی باسە خولەکە لە لایەن بەڕێز (پ.ی.دکتۆر عبدالفتاح حمە رحیم هەورامی) بەڕێوەبەری سەنتەری هۆشیاری تەندروستی و پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە بە ١٤ کاتژمێر و لە دوو ڕۆژدا دەوترێتەوە.
زیاتر بخوێنەوە
2023-11-14
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن
کەرتی تەندروستی و مامەڵە لەگەڵ نەخۆش
بەرواری ١٣-١١-٢٠٢٣ بەمەبەستی پێشخستن و باشترکردنی مامەڵە و هەڵسوکەوتی دروست لەنێوان نەخۆش و پزیشک و کارمەندانی کەرتی تەندروستی لە کەرتی تایبەت و گشتی و ڕوبەڕو بونەوەی ئەو ئاڵەنگاری و ئاریشانەی کە ڕوبەڕویان دەبێتەوە، سیمینارێک لە لایەن (د.عبدالفتاح هەورامی)ەوە پێشکەش کرا بە ئامادەبونی بەشێک لە پزیشک و کارمەندانی بەڕێوەبەرێتی تەندروستی پێنجوێن.
زیاتر بخوێنەوە
2023-10-17
سیمیناری ئیتیک و ئاکار لە کەرتی تەندروستیدا
سیمیناری ئیتیک و ئاکار لە کەرتی تەندروستیدا
ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٣/١٠/١٧ سیمینارێک ڕێکخرا بۆ کارمەندانی تەندروستی و خۆبەخشەکان لە لایەن ( پ.ی.دکتۆر عبدالفاتح هەورامی ) بەڕێوەبەری پرۆژە بەمەبەستی دانانی میکانیزمێک بۆ دەستپێکردن و کردنەوەی چەندین خول و سیمینار و ڕاهێنان لە ئایندەدا بۆ کارمەندانی تەندروستی و هاووڵاتیانی شارۆچکەی پێنجوێن بەگشتی بۆ بەرزکرنەوەی هۆشیاری تەندروستی تاک لە شارۆچەی پێنجوێن.
زیاتر بخوێنەوە
2023-10-17
سەردان و بەسەرکردنەوەی کەرتی تەندروستی پێنجوێن
سەردان و بەسەرکردنەوەی کەرتی تەندروستی پێنجوێن
ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٣/١٠/١٧سەرپەرشتیارانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سەردانی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن و کلینکی ڕاوێژکاری جلال محمود بەیانیان کرد، بە مەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی و پردی پەیوەندی لە نێوان پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و کەرتی تەندروستی لە شاری پێنجوین تا بتوانین لە ئایندەدا هەوڵی پێش خستنی کەرتی تەندروستی بدەین بە هاوکاری لەگەڵ سەرجەم پزیشکان و کارمەندانی کەرتی تەندروستی لە پێنجوێن.
زیاتر بخوێنەوە
2023-07-19
خولی پەرەپێدانی توانای پزیشک و کارمەندانی تەندروستی.
خولی پەرەپێدانی توانای پزیشک و کارمەندانی تەندروستی.
هاوکات لەگەڵ تەواوبوونی خولی مامۆستایان، خولی کارمەندانی تەندروستی دەستی پێکرد. بەرواری 19/7/2023 بەئامادەبوونی بەڕێوەبەر و لێپرسراوی نەخۆشخانە و بنکەکانی تەندروستی سنوری قەزای پێنجوێن خولی پەرەپێدانی بواری تەندروستی دەستی پێکرد.
زیاتر بخوێنەوە
1
2
3
هاوبەشەکان