
کتێبخانەی گشتی پێنجوێن؛بەوپەڕی توانامان هاوکاری پڕۆگرامی(پێنجوێن شاری فێربوون) دەکەین؛.
چالاکیی گشتیی
2023-07-19
|
پڕۆگرامی(پێنجوێن شاری فێربوون) و کتێبخانەی گشتی پێنجوێن هەوڵی بەکلتوریکردنی خوێندنەوە دەدەن .
لە بەرواری 19/7/2023 لەکۆبونەوەیەکدا کە تێیدا سەرپەرستیارانی پڕۆگرام و لێپرسروای کتێبخانەی گشتی پێنجوێن ئامادەی بوون گفتوگۆکرا لەسەر ئەوەی چۆن (خوێندنەوە بکرێتە کەلتور) لە سنوری پێنجوێن لە ڕێگەی خوێندنگەکەکانەوە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی (پێنجوێن شاری فێربوون)، لای خۆشیەوە بەڕێز (یادگار أحمد) لێپرسروای کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڵێنی پشتیوانی تەواوی بۆ پڕۆژەکە دەربڕی بڕیاریدا بەوپەڕی تونایان هاوکار و پشتیوانی پڕۆژەکە بکەن.