دەستپێکی ڕێگایەکی نوێ لە جیهانی دەستکاریکردنی ڤیدیۆ و مۆنتاژدا!
خولى گشتیى
2026-10-03
|
پێنجوێن
ئەمڕۆ بە سەرکەوتوویی یەکەم ڕۆژی خولی فێربوونی مۆنتاژمان دەست پێکرد، بە سەرپەرشتی و پێشکەشکردنی مامۆستا و ڕاهێنەری بەڕێز (یادگار محمود).
لە یەکەم ڕۆژدا، بەشداربووان بە گڕوتین و ئارەزوویەکی زۆرەوە بەشدار بوون، و پێکەوە یەکەم هەنگاوەکانمان بەرەو شارەزابوون لە هونەری گێڕانەوەی چیرۆک لەڕێگەی ڤیدیۆ و تەکنیکەکانی مۆنتاژەوە.
هیوای سەرکەوتن بۆ مامۆستای بەڕێز و سەرجەم فێرخوازانی ئازیز دەخوازین؛ چاوەڕوانی بەرهەم و کارامەیی ناوازەیان لێ دەکەین لە کۆتایی ئەم خولەدا.