پێنجوێن سەوزپۆشتر دەکرێت؛ ئامادەکاری بۆ چاندنی ۳۰ هەزار نەمام دەست پێ دەکات
ژینگه و کشتوکاڵ
2026-10-04
|
پێنجوێن
لە چوارچێوەی هەوڵە نیشتمانی و ژینگەیییەکان بۆ پاراستنی سروشت و جوانترکردنی سیمای دەڤەرەکە، لەژێر چەتری پڕۆگرامی «پێنجوێن شاری فێربوون» و بە هاوئاهەنگیی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوەییەکان، هەڵمەتێکی فراوانی پاییزەی نەمامچاندن دەستی پێ کرد.
کۆبوونەوەی ستراتیژی بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگا
لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت و فراواندا بە سەرپەرشتیی بەڕێز قایمقامی قەزای پێنجوێن و بە ئامادەبوونی بەڕێزان بەرێوەبەری ناحیەی گەرمک، فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، گرووپی نەمام، ڕێکخراوی ملەکەوە و نوێنەرانی نەمامگەی سەرچنار، نەخشەڕێگای جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە گەورەیە داڕێژرا.
بڕیارە ۳۰ هەزار نەمام بە چەند قۆناغێک لە ڕۆژانی داهاتوودا هاوردەی قەزاکە بکرێن و لەم شوێنە گشتی و گرنگانەدا بچێنرێن:
سوپاس و پێزانینی بێپایان بۆ دابینکەرانی نەمام
لێرەدا بە پێزانینێکی قوڵەوە سڵاو و دەستخۆشی ئاراستەی سەرچاوە فەرمی و دابینکەرانی ئەم سامانە سەوزە دەکەین:
«سوپاس و پێزانینی بێپایان بۆ (وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو) و (بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی) لە بەرامبەر دابینکردنی ئەم ڕێژە زۆرەی نەمام، هەروەها دەستخۆشییەکی گەورە و تایبەت ئاراستەی (نەمامگەی سەرچنار) و سەرجەم کارمەند و دڵسۆزانی دەکەین کە ئەرکی سەرپەرشتی، خزمەتکردن و گواستنەوەی نەمامەکانیان بەوپەڕی دڵسۆزییەوە لە ئەستۆ گرت. بەشداریکردنی ڕاستەوخۆتان لەم هەڵمەتەدا، دەستپێکێکی بەهێز و مایەی شانازییە بۆ سەرخستنی پڕۆژەکە.»