کۆتاییهاتنی خولی باڵای «هونەری دەربڕین و وتاربێژی کارامە» لە پێنجوێن
خولى گشتیى
2026-09-17
|
پێنجوێن
بە دروشمی «دەنگت هێزی تۆیە؛ مەهێڵە ترس و دڵەڕاوکێ بێدەنگت بکات!»، ئەمڕۆ بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە خولی باڵای هونەری دەربڕین و وتاربێژی کارامە هات، کە لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ڕێکخرابوو.
خولەکە بە مەبەستی شکاندنی بەربەستی ترس و دڵەڕاوکێی قسەکردن لەبەردەم جەماوەر، دروستکردنی کاریگەری لە سەکۆکاندا، و بەخشینی متمانەبەخۆبوون بە بەشداربووان بۆ ماوەی ٣ ڕۆژی چڕوپڕ لە هۆڵی پێنجوێن شاری فێربوون لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوەچوو.
گرنگترین دەستکەوت و تەوەرەکانی خولەکە:
ڕاهێنانی پراکتیکی و ڕاستەوخۆ لەسەر سەکۆ بۆ تێپەڕاندنی لەرزینی دەنگ و شڵەژان.
بەدەستهێنانی کارامەییەکانی ڕاکێشانی سەرنجی گوێگر و بەهێزکردنی کەسایەتی لە کۆبوونەوەکاندا.
هەڵسەنگاندنی زانستی و ورد بۆ ئاستی بەشداربووان و چۆنیەتی گەیاندنی پەیام بە شێوازێکی کاریگەر و باوەڕپێکەر.
لە کۆتایی چالاکییەکەدا، لە پای بەشداریکردن و تەواوکردنی سەرکەوتووانەی خولەکە، بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر سەرجەم بەشداربوواندا دابەشکرا. هاوکات سوپاس و پێزانینی بێپایان ئاراستەی ڕاهێنەری نێودەوڵەتی، دڵسۆز و لێهاتوو مامۆستا محەمەد میرانی کرا بۆ هەوڵ و ماندووبوونی لە پێشکەشکردنی ئەم خولە بەسوودە. بە هیوای دەنگێکی دلێر و ئامادەییەکی هەمیشە بەهێز بۆ سەرجەم بەشداربووان لە سەرجەم سەکۆکانی ژیاندا.