کردنەوەی خولێکی پیشەیی گرنگ لە بواری کارەبای باڵەخانە و ماڵاندا بۆ گەنجان
خولى گشتیى
2026-07-06
|
پێنجوێن
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پێگەیاندنی کادیری لێهاتوو و ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ لاوان، پرۆگرامی «پێنجوێن شاری فێربوون» خولێکی تایبەت و زانستی لەژێر ناونیشانی «فێربوون و بناغەی کارەبای باڵەخانە و ماڵان» ڕادەگەیەنێت.
خولەکە بە شێوازێکی زانستی و پراکتیکی بەڕێوەدەچێت، بە ئامانجی ئەوەی بەشداربووان دوای تەواوکردنی ڕاهێنانەکان، بە توانستێکی بەرزەوە و ڕاستەوخۆ بچنە نێو بازاڕی کارەوە. پڕۆسەی ڕاهێنان و وانەوتنەوەش لەلایەن ستافێکی شارەزا و پسپۆڕەوە بەڕێوەدەبرێت:
-
سەرپەرشتیاری گشتی: ئەندازیار عەلی ئەسغەر
-
مامۆستای خول: م. ئاریان عومەر
ئەم دەستپێشخەرییە هەنگاوێکی کردارییە بەرەو بەرزکردنەوەی ئاستی پیشەیی گەنجانی ناوچەکە و ئامادەکردنیان بۆ بەدەستهێنانی هەلی کاری گونجاو لە کەرتی تەکنیکی و کارەبادا.