پیرۆزە لە خانمانی دەستڕەنگین!

خولى گشتیى

2026-07-02
|
پێنجوێن

 
بە سەرکەوتوویی و دوای ١٥ ڕۆژی پڕ لە فێربوون و داهێنان، خولی فێربوونی درومانی خانمان کۆتایی پێهات. سوپاس و پێزانینێکی بێپایان بۆ ماندووبوون و دڵسۆزی مامۆستایانی بەڕێز و لێهاتوو کە خەمخۆرانە زانیاری و ئەزموونی خۆیان بەخشییە بەشداربووان:
م. نەعیمە محمد رسول
م. شەیما احمد فاظل
م. شادومان عطا محمد
دەستخۆشی لە سەرجەم ئەو خانمانە دەکەین کە بەشدارییان کرد، هیوادارین ئەم خولە سەرەتایەک بێت بۆ سەرکەوتنی گەورەتر و چوونە ناو بازاڕی کارەوە.
مایەی شانازییە کە دەبینین خانمان بەرەو سەربەخۆیی ئابووری و پەرەپێدانی بەھرەکانیان هەنگاو دەنێن. 🌸
 

هاوبەشەکان