پانێڵێکی ئەکادیمی سەبارەت بە ژینگە و ژیان لە پێنجوێن بەڕێوەچوو

په‌روه‌رده‌

2026-02-12
|
پێنجوێن

 
پێنجوێن - پڕۆگرامی پێنجوێنی شاری فێربوون ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٦، پانێڵێکی تایبەتی ئەکادیمی بە ناونیشانی “ژینگە و ژیان: لە هزرەوە بۆ کردار” لە هۆڵی پڕۆگرامی پینجوێن شاری فێربوون لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوەبرد.
ئەم پانێڵە کە لە کاتژمێر ٢ی دوای نیوەڕۆدا لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن دەستی پێکرد، لەلایەن دوو ئەکادیمی و توێژەری ناسراوی زانکۆوە پێشکەش کرا: پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. کارزان عەبدوڵڵا و پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. عەبدوڵڵا ئەحمەد (د. خاکی).
ئەم چالاکییە ئەکادیمییە بە سەرکەوتوویی و بە بەشداریکردنی بەرچاوی ژمارەیەک لە دانیشتوانی پێنجوێن و ئامادەبوونی خانەوادەی شەهیدانی ژینگە بێستون عەبدوڵڵا و ئالان یوسف بەڕێوەچوو.
پانێڵەکە هەلێکی گرنگ بوو بۆ لێکدانەوە و گفتوگۆ سەبارەت بە پرسی ژینگە و گرنگی گواستنەوەی هزر بۆ کردار لە بواری پاراستنی ژینگە و ژیان.

هاوبەشەکان