هەڵمەتی ڕواندنی ٣٠٠٠ نەمان
ژینگه و کشتوکاڵ
2025-12-03
|
پێنجوێن
گروپی درەخت لە پێنجوێن، لە چالاکی وەرزی پاییزەی ئەمساڵیدا، هەستا بە هاوردەکردنی 3000 نەمامی تووی موتوربەکراوی ناوازە بۆ پێنجوێن.
کە 1000 نەمامیان بێ بەرامبەر بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش کرا و، بڕیار وایە گروپی درەخت خۆیان 2000 نەمامەکەی تر لە شەقامە گشتییەکانی دەری شاردا بنێژن.
سوپاس بۆ بەرپرسانی دەروازەی باشماخ، بۆ شۆفێری بارهەڵگرەکان مەرزەکە، بۆ هەر دۆستێک کە لێرە و لە کوردستانی رۆژهەڵات کارئاسانیان بۆ کردین.