ئاگادارییەک، لە گروپی درەختەوە بۆ هاوڵاتیانی سنوری پێنجوێن

ژینگه‌ و کشتوکاڵ

2025-11-26
|
پێنجوێن

 
لە پێناو جوانتر کردنی ژینگەی سنوری پێنجوێن، وە لە پێناو ناو و ناوبانگی پێنجوێن شاری فێربووندا، گروپی درەخت، هەڵدەستین بە هاوردەکردنی ژمارەیەک نەمامی تووی موتوربەکراو، بۆ جادە گشتییەکانی پێنجوێن و ئەمساڵیش ژمارەیەک لەو نەمامانە بێ بەرامبەر، بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکەین، بە پێی ئەم مەرجانەی خوارەوە:
1- کەسی خوازیار، ناوی سیانی خۆیمان بداتێ، لەگەڵ ژمارەی مۆبایل و ئەو شوێنەی نەمامەکەی لێ دەنێژێت.
2- کەسی خوازیار لە نەمامێک، تا دوو نەمام زیاتری نادرێتێ.
3- ئەو کەسە بەڵێن بدات، لە زووترین کاتدا نەمامەکە بنێژێت و خزمەت و چاودێریکردنی بە ئەستۆ بگرێت.
4- لە سەعات 9 ی ڕۆژی 5شەمە11/27 ەوە، پەیوەندی هاوڵاتیان وەردەگرین بۆ وەرگرتنی نەمام، تا سەعات 11ی رۆژی هەینی 11/28
لە ڕێی ئەم دوو ژمارە مۆبایلەی م. مەلا غەریبەوە:
07501119797
07732119797
 

هاوبەشەکان