وۆرک شۆپی ژیری دەستکرد و بەکارهێنانی بۆ کارئاسانی زیاتر

چالاکیی گشتیی

٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم

 
پێنجوێن :
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ ، شەممە ڕێکەوتی ٤-١٠-٢٠٢٥ وۆرک شۆپێکی تایبەتی لەسەر ژیری دەستکرد و بەکارهێنانەکانی لە بواری پەروەردەدا ئەنجامدا.
وۆرک شۆپەکە کە لە کاتژمێر ٩ سەر بەیانییەوە تا ١١ بەردەوام بوو، بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و خوێندکاران و خاوەن پیشەکان بەڕێوەچوو. بەشداربووان فێری بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد بوون بۆ کارئاسانی لە ئەرکە ڕۆژانەکانیاندا.
لەم وۆرک شۆپەدا، بەشداربووان تواناییان بەدەستهێنا کە چۆن تێنووسی پلانی وانە بە خێرایی ئامادە بکەن و ڕاوێژی تایبەت بۆ خوێندکاران دابنێن بە بەکارهێنانی ئامرازەکانی ژیری دەستکرد.
ئالان قەرەداغی، خاوەن ئەزموون و خەڵاتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە بواری تەکنەلۆژیا، وەک ڕاهێنەری ئەم وۆرک شۆپە بەژداری کرد و زانیاری و ئەزموونی خۆی لەگەڵ بەشداربوواندا هاوبەشی پێ کرد.
ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پێنجوێن شاری فێربوون بۆ پەرەپێدانی توانا و لێهاتوویی هاوڵاتییان لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێدا هاتووە.
 

هاوبەشەکان