
خولی بەهێزکردنی تواناکان بۆ ئەندامانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون
پهروهرده
٢١ ئەیلوول ٢٠٢٥
|
کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
پێنجوێن ٢١-٩-٢٠٢٥
دکتۆر محمدخانی خولێکی تایبەتی لێهاتوویی تواناکانی بەڕێوەبرد
لەپێنجوێن شاری فێربووندا،
دکتۆر محمدخان خولێکی چوار کاتژمێری تایبەت بە پەرەپێدانی لێهاتوویی تواناکانی بەڕێوەبرد کە بە تەنها بۆ ئەندامانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون تەرخان کرابوو.
ئەم خولە بەمەبەستی بەهێزکردنی توانا و لێهاتووییەکانی خۆبەخشانی پڕۆگرامەکە ئەنجامدرا، ئەوانەی کە لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە چالاکی لەم پڕۆگرامەدا بەشداریان کردبوو.
ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە پلانی بەردەوامی پەرەپێدانی کارمەندان و خۆبەخشان لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون دادەنرێت.