
خولی فێربوونی جواننووسی لە پێنجوێن دەستی پێکرد.
خولى گشتیى
٣١ ئاب ٢٠٢٥
|
کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٣١-٨-٢٠٢٥، خولی فێربوونی جواننووسی لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن دەستی پێکرد.
ئەم خولە تایبەتە بە فێربوونی جواننووسی کە لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە بە هاوبەشی لەگەڵ کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوەدەچێت. خولەکە بۆ هەردوو ڕەگەز کراوەتەوە و بێ بەرامبەرە.
وانەکان لەلایەن مامۆستای شارەزا و جواننووسی بە ئەزموون، (دارا نوری عزیز)ەوە پێشکەش دەکرێت.
شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
کات : ٩:٠٠ ی سەرلەبەیانی
لە ڕۆژانی یەکشەممەوە تا چوارشەممە
-بۆ ماوەی سێ هەفتە و هەر هەفتەی چوارڕۆژە
هەلێکی بێهاوتا
ئەم خولە هەلێکی زێڕینە بۆ ئەو کەسانەی حەزیان لە فێربوونی هونەری جواننووسی هەیە. بەشداربووان دەتوانن لە ماوەی سێ هەفتەدا بناغەکانی جواننووسی فێربن و ئاستی نووسینیان باشتر بکەن.
ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی ئەم خولە تایبەتە بوو.