سەرەکی
ئاگادارینامەکان
بوارەکان
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
چالاکی
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
پڕۆژەکان
دەربارەی ئێمە
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
سیستەم
تاریک
ڕووناک
Ku
English
کوردی
العربية
سەرەکی
بوارەکان
ئاگادارینامەکان
چالاکی
پڕۆژەکان
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
چالاکییەکان
سەرەکی / چالاکییەکان
چالاکی
پێنجوێن شاری فێربوون
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
2024-09-05
پێنجوێن - کتێبانەی گشتی
خولێکی (گرافیک دیزاین) کۆتایهات
ئەمڕۆ بەرواری ٥-٩-٢٠٢٤ لەپاش کۆتای هاتنی خولێکی سەرەتایی تایبەت بە (گرافیک دیزاین)،(بەرنامەی فۆتۆشۆپ) بە سەرکەوتووی، بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە بەشداربووانی خولەکە.
زیاتر بخوێنەوە
2024-09-03
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
سیمیناری گەنج و دەرفەتەکان.
٣-٩-٢٠٢٤ بە ئامادە بوونی ژمارەیەک لە خانمان و لاوانی شارۆچکەی پێنجوێن سیمینارێکی تایبەت لە ژێر ناونیشانی(گەنج و دەرفەتەکان) لە لایەن بەڕێز(د.محمد خانی) سازکرا کە تیایدا باس لە دەرفەتەکانی ژیان و هەوڵدان بۆ باشترکردنی ژیانی گەنجان کرا
زیاتر بخوێنەوە
2024-09-03
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
خولی ڕاهێنەرایەتی فریاگوزاری سەرەتایی.
پ.ی.د.عبدالفتاح هەورامی ٣-٩-٢٠٢٤ یەکەم ڕۆژی خولی ڕاهێنانی فریاگوزاری سەرەتای بـــهشـــداربـــوو چى بهدهست دههــێــنــێــت 🩹 وهرگرتنى بڕوانامهى تایبهت بهبوون بهڕاهێنهر لهبوارى فریاگوزارى سهرهتایی. 🩹وهرگرتنى پاكێجێكى تایبهت به بوون بهڕاهێنهر لهبوارى فریاگوزارى سهرهتایی. 🩹ئاشنابوون بهههموو لێهاتوویه پێویستهكانى تایبهت بهڕاهێنان. 🩹زانیاری و تێگهیشتن و كارامهیی پێویست لهسهر بواره جیاوازهكانى فریاگوزارى سهرهتایی. 🩹ئاشنابوون لهسهر بهڕێوهبردنى خولى ڕاهێنان و شێوازى بهكارهێنانى پاكێجى تایبهت بهفریاگوزارى سهرهتایی.
زیاتر بخوێنەوە
2024-09-01
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
کۆلێرا و مەترسی و دەرهاویشتەکانی !!
لە دوای بڵاوبونەوەی نەخۆشی کۆلێراو هاوکات هەستکردن بە مەترسی و لێکەوتەکانی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی شارۆچکەی پێنجوێن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەرواری ١-٩-٢٠٢٤هەستا بە سازدانی سیمینارێک لەژێر ناونیشانی (مەترسی بڵاوبونەوەی نەخۆشی کۆلێرا لە سنوری پێنجوێن) بۆ بەڕێز (جمال سابیر حمەأمین) بەمەبەستی خستنەڕووی ئاستی زیانەکانی نەخۆشیەکە و ڕێگاکانی خۆپاراستن و ڕێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی.
زیاتر بخوێنەوە
2024-08-29
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
گرۆی جوانوسی سلێمانی سەردانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون دەکەن..
بەرواری ٢٩-٨-٢٠٢٤ گرۆی جوان نوسانی سلێمانی سەردانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و خولی(جوان نوسیان) کرد بەمەبەستی بەسەرکردنەوە و بینینی خولەکە و لە نزیەکەوە و ئاگادار بوون لە شێوازی بەڕێوەچوونی. ئەندامانی شاند بریتیبوون لە بەڕێزان: ▫️عمر سلیم فتاح(سەرۆکی گرۆی جوان نووسانی سلێمانی) ▫️بورهان محی الدین حمە(سەرپەرشتیاری هونەری چالاکی قوتابخانەکانی سلێمانی) ▫️عطا مولود(کارگێڕی گرۆی جوان نووسانی سلێمانی) سوپاس و پێزانین بۆ گرۆی جوانوسانی سلێمانی
زیاتر بخوێنەوە
2024-08-28
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
خانمان هۆشیار دەکرێنەوە سەبارەت بە (شێرپەنجەی مەمک)
لەدرێژەی چالاکییەکانی تەندروستییەکانی (پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون) ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٨/٨/٢٠٢٤ بەشی تەندروستی پڕۆگرام سیمینارێکی دیکەی سازکرد بۆ کۆمەڵێک خاتوونی بەڕێزی بەشداربووی خولی دەف ژەنین سیمینارەکە لە لایەن بەڕێزان (سۆزیار خالیدصالح - پەیوەست بەختیار رەفیق) پێشکەش کرا. ئەم سیمینارە تایبەت بوو بە (شێرپەنجەی مەمک)،بە ڤیدیۆو نووسین هۆشداری و ڕێنمایی درا بە خانمان کە چۆن پشکنینی پێش وەختە بکەن و ڕێگاکانی خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک ئەنجام بدەن؟! سووپاس بۆ تەواوی هاوکاران لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون.. هیوای تەندروستیەکی باش و سەلامەتی بۆ هەموولایەک دەخوازین ...
زیاتر بخوێنەوە
2024-08-27
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
دوووو سیمیناری تایبەت بە (شێرپەنجەی مەمک) ئەنجامدرا...
لەدرێژەی چالاکیەکانی (پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون) ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٧/٨/٢٠٢٤ بەشی تەندروستی پڕۆگرام دوو سیمیناری دیکەی سازکرد بۆ کۆمەڵێک خاتوونی بەڕێزی بەشداربووی خولی گرافێک دیزاین و جواننوسی شارۆچکەی پێنجوێن سیمینارەکان لە لایەن بەڕێزان (سەیران علی-سروە حسن) پێشکەش کرا. ئەم سیمینارانە تایبەت بوو بە (شێرپەنجەی مەمک)،بە ڤیدیۆو نووسین هۆشداری و ڕێنمایی درا بە خانمان کە چۆن پشکنینی پێش وەختە بکەن و ڕێگاکانی خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک ئەنجام بدەن؟! سووپاس بۆ تەواوی هاوکاران لە پڕۆگرام پێنجوێن شاری فێربوون.. هیوای تەندروستیەکی باش و سەلامەتی بۆ هەموولایەک دەخوازین ...
زیاتر بخوێنەوە
2024-08-24
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
خولێکی تایبەت بە (گرافیک دیزاین) دەستپێ دەکات.
🗓️بەرواری ٢٤–٨-٢٠٢٤ دەسەکرا بە خولێکی دوو هەفتەیی (گرافیک دیزاین) لە چوارچێوەی خولە بەردەوامەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ، لەم خولە بەشداربووان ئاشنادەکرێن بە بورای گرافیک دیزانین وبەرنامەکانی ئەو بوارە و بەتایبەت بەکارهێنای بەرنامەی ئەدۆبی فۆتۆشۆپ. 🔸وانەکان لە لایەن ڕاهێنەران 👇👇 ▫️یادگار محمود ▫️ئەحمەد جلال دەوترێتەوە.
زیاتر بخوێنەوە
2024-08-21
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
سیمیناری "نهێنی سەرکەوتن لە کاروباری کارگێڕیدا"
بە سەرکەوتوویی سیمینارێکی گرنگ لە بواری کارگێڕی بە ناوی "نهێنی سەرکەوتن لە کاروباری کارگێڕیدا" بەڕێوەچوو، کە لە بەرواری ٢١-٨-٢٠٢٤ لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عبدالفتاح هەورامی پێشکەشکرا. لەم سیمینارە زانستییەدا، پێشکەشکار تیشکی خستە سەر گرنگی لایەنی سۆزداری لە بواری کارگێڕی و بەڕێوەبردندا و چۆنیەتی کاریگەری ئەم لایەنە لەسەر کاری فەرمانبەران. دکتۆر هەورامی باسی لەوە کرد کە هوش سۆزداری و تێگەیشتن لە هەستی کەسانی دیکە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و سەرکەوتن لە شوێنی کاردا. بەشداربووان، سوودیان لە ناوەڕۆکی سیمینارەکە وەرگرت و چەندین پرسیار و تێبینیان پێشکەشکرد لەسەر چۆنیەتی پەرەپێدانی تواناکانیان لە ڕووی مامەڵەکردن لەگەڵ هاوکاران و چارەسەرکردنی کێشە کارگێڕیەکان. جێی باسە کە ئەم جۆرە سیمینارانە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن لە پەرەپێدانی کارامەییەکانی فەرمانبەران و بەڕێوەبەران و یارمەتیدەرن بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی کاری تەندروست و بەرهەمدار لە دامەزراوەکاندا.
زیاتر بخوێنەوە
2024-08-21
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
(چۆن ببینە کەسێکی بەرهەمدار لە کۆمەڵگەدا)
بەرواری ٢١-٨-٢٠٢٤ سیمینارێک لەژێر ناونیشانی (چۆن ببینە کەسێکی بەرهەمدار لە کۆمەڵگەدا) تایبەت بە فێرخوازانی خولی فێربوونی (دەف و جواننوسی) لە لایەن (پ.ی.د.عبدالفتاح هەورامی)ەوە پێشکەشکرا. لەم سیمینارەدا باس لە هەنگاو و قۆناغە جیاوازەکانی گەشە و پەرەپێدان و بەرپرسیارێتی تاککرا لە ژیانی خۆی و پاشان کاریگەری لەناوکۆمەڵگەدا.. لەمیانی سیمینارەکەدا منداڵێکی ژیکەڵە بە بەشداری و ووتە جوانەکانی سەرنجی ئامادەبووانی بەلایخۆیدا ڕاکێشاو، بەو هۆیەشەوە لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە وەک هاندانێک خەڵاتێکی پێشکەشکرا..
زیاتر بخوێنەوە
2024-08-19
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولێکی جواننوسی بە هاوبەشی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن کردەوە
پێنجوێن، ١١ی ئابی ٢٠٢٥ لە چوارچێوەی پەرەپێدانی هونەری جواننوسی و خەتی کوردی، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە هاوبەشی لەگەڵ کتێبخانەی گشتی پێنجوێن، خولێکی تایبەت بە هونەری جواننوسی بۆ بەڕێز مامۆستا دارا نوری عزیز لە ڕێکەوتی ١٩-٨-٢٠٢٤ کردەوە. ئەم خولە کە لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوە دەچێت، ئامانجی سەرەکی پاراستن و گەشەپێدانی هونەری جواننوسی و خەتی کوردییە، کە بەشێکی گرنگە لە میراتی کولتووری و هونەری کوردستان. بەڕێز مامۆستا دارا نوری عزیز، کە یەکێکە لە جواننووسە ناسراوەکانی ناوچەکە، سەرپەرشتی ئەم خولە دەکات و تەکنیک و ڕێگاکانی جواننوسی بە بەشداربووان فێر دەکات. سەلام ئەحمەد، بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی پێنجوێن، لە لێدوانێکدا وتی: "ئەم خولە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی هونەری جواننوسی کە بەداخەوە لە سەردەمی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵدا کەمتر گرنگی پێدەدرێت. ئێمە شانازی دەکەین بە هاوکاری لەگەڵ پێنجوێن شاری فێربوون بۆ زیندووکردنەوەی ئەم میراتە گرنگە." هەروەها مامۆستا دارا نوری عزیز جەختی کردەوە لەسەر گرنگی هونەری جواننوسی و وتی: "جواننوسی تەنها نووسین نییە، بەڵکو هونەرێکە کە دەربڕینی هەست و سۆزی نووسەرە. ئامانجمان لەم خولەدا ئەوەیە کە نەوەی نوێ فێری بنەماکانی ئەم هونەرە بکەین و پەیوەندییەکی قووڵ لە نێوان نەتەوە و کولتوورەکەیدا دروست بکەین." شایەنی باسە کە خولەکە بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت و هەفتانە سێ ڕۆژ وانەکان پێشکەش دەکرێن. بەشداربووان لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداری وەردەگرن
زیاتر بخوێنەوە
2024-08-17
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
خولی پزیشکی (دەرزی لێدان و ڕاکێشانی خوێن) پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەهاوبەشی ڕێکخراوی دڵارام
بەرواری١٧-٨-٢٠٢٤ کردنەوەی خولێکی پزیشکی(دەرزی لێدان و ڕاکێشانی خوێن) کە ماوەی (٣کاتژمێر)ی خایاند، هاوکات کە بەشی یەکەمی خولەکە بەشێوەی گوفتاری زانستی و بەشی دووەم بەشێوەی کرداری لەنێوان ئەو فێرخوازانەی بەشداری خولەکەیان کرد بوو ئەنجامدرا، سوپاس بۆ هاوکاری و هەماهەنگی ڕێکخراوی دڵارام کە هەستان بە ئەنجامدانی ئەم خولە گرنگە. لە کۆتایدا سوپاس و پێزانین پێشکەشی ڕاهێنەرانی خولەکە و بڕوانامەی بەشداری کردن پێشکەشی فێرخوازان کرا.
زیاتر بخوێنەوە
2024-08-11
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولێکی دەف ژەنین بۆ خانمان و پیاوان دەکاتەوە
پێنجوێن، ١٤ی ئابی ٢٠٢٤ لە چوارچێوەی چالاکییە کولتووری و هونەرییەکانیدا، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ڕایگەیاند کە خولێکی تایبەت بە فێربوونی هونەری دەف ژەنین بۆ خانمان و پیاوان دەکاتەوە. ئەم خولە بە ئامانجی پەرەپێدان و پاراستنی هونەری ڕەسەنی کوردی و هاندانی بەشداری کردنی هەموو توێژەکانی کۆمەڵگا لە چالاکییە کولتوورییەکاندا ڕێکدەخرێت. خولەکە لە مانگی ٨ی ٢٠٢٤ەوە دەستی پێکردووە و بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت. وانەکان هەفتەی دوو جار و بە سەرپەرشتی مامۆستایانی شارەزا لە بواری مۆسیقا و هونەری دەف ژەنیندا بەڕێوە دەچن. شایەنی باسە کە بەشداربووان لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداری وەردەگرن.
زیاتر بخوێنەوە
2024-08-11
پێنجوێن - ناحییەی ناڵپارێز
بە کات و تێچویەکی کەم خۆمان لە گەورەترین دوژمن دەپارێزین ..
هۆشیاریەکی تەندروستی گرنگ.. لە چواچێوەی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەرواری ١١-٨-٢٠٢٤ لە لایەن بەشی تەندروستی پڕۆگرامەوە سیمینارێک سازکرا بە ناونیشانی (شێرپەنجەی مەمک) تایبەیت بە خانمان لە ناحیەی ناڵپارێز، لەم سیمینارەدا زانیاری تەواو خرایەڕوو بۆ خۆ پاراستن و دەرکەوتنی نیشانەکانی (شێرپەنجەی مەمک). لە کۆتایی سیمینارەکەشدا نامیلکەی خۆ پاراستن بەخشرا بە بەشداربووان. پێشکەشکردنی سیمینارەکە لە لایەن بەڕێزان:. سارا باقی محمود سۆزیار خالید ساڵح بەهیوای تەندروستی باش و سەلامەتی بۆ هەموولایەک. سوپاسی بێ پایان بۆ بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی ناڵپارێز و سەرجەم ئەم کەسایەتی و لایەنانەی هاوکاری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونن.
زیاتر بخوێنەوە
2024-08-08
بنجوين - المكتبة العامة
خولە ناوازەکەی منداڵان کۆتاییهات..
بەشی منداڵانی پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون، لەماوەی ڕابردوودا خولێکی هاوینەی تایبەت بە گەشەپێدانی منداڵانی ڕاگەیاندن و ماوەی ١٨ ڕۆژ بەردەوامبوو خۆشبەختانە بەرواری ٨-٨-٢٠٢٤ لە مەراسیمێکی شایستەدا کۆتایی بە خولی هاوینەی منداڵانی پرۆژەی پێنجوێن هات، لە کۆتایی خولەکەدا ئاهەنگی پێدانی بڕوانامەی بەشداری و بەڵێننامەی پابەندبوون بە ئامادەبوونی دایک و باوکی منداڵان بەخشرایە منداڵانی هاوڕێی پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون و هاوکات سوپاس و پێزانین پێشکەشی ئەو مامۆستا بەڕێزانەکرا کە بەشێوەی خۆبەخش بەشدار بوون لە خولی هاوینەی مندالان، کەبریتیبوون لەم بەڕێزانە: ١- هیوا محمد ڕۆستەم ٢- سنور عوسمان رحمان ٣- نیگا ڕزگار حمەأمین ٤- کوێستان قادر حمەکریم ٥- ئاشتی مجید حمەمراد ٦- ڕەیان حسن حمەصالح ٧- ئازەر سالار أحمد ٨- باخان علی محمود
زیاتر بخوێنەوە
1
...
6
7
8
9
10
هاوبەشەکان