سەرەکی
ئاگادارینامەکان
بوارەکان
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
چالاکی
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
پڕۆژەکان
دەربارەی ئێمە
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
سیستەم
تاریک
ڕووناک
Ku
English
کوردی
العربية
سەرەکی
بوارەکان
ئاگادارینامەکان
چالاکی
پڕۆژەکان
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
چالاکییەکان
سەرەکی / چالاکییەکان
چالاکی
پێنجوێن شاری فێربوون
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
2024-11-03
سلێمانی - سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی
نوێنەرانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ،سەردانی زانکۆی سلێمانی دەکەن.
بەمەبەستی پیرۆزبایی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق ،وەفدێک بەنوێنەرایەتی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی کرد . لەگەڵ چەپکە گوڵی سەرکەوتن ،پەیامی پیرۆزبایی پڕۆگرامەکەیان پێشکەش بەبەڕێز (پرۆفیسۆر دکتۆر کۆسار محمد) سەرۆکی زانکۆ کرد. ئەمەی خوارەوە دەقی پیرۆزباییەکەیە: پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون پیرۆزبایی پێشكەش بەسەرۆك و سەرجەم مامۆستایانو فەرمانبەرانو خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەکات، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی زانكۆكانی عێراق بەپێی ریزبەندی (Times Higher Education)ی بەریتانی. ئەم سەرکەوتنە ،دەستكەوتێكی گەورەو مێژوییە بۆ شاری سلێمانی بەتایبەتیو هەرێمی كوردستان بەگشتی. بەهیوای سەركەوتنی زیاتر بۆ زانكۆی سلێمانی .
زیاتر بخوێنەوە
2024-11-03
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
خولێکی چنین تایبەت بە خانمان
دەستپێکی خولی فێربوونی سەرەتایی تایبەت بە (چنین بەشێوازی ئەتەمین "پەنج نیدڵ" و چنینی شلیلە)
زیاتر بخوێنەوە
2023-11-02
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
خولێکی کارگێڕی ئەنجامدرا بۆ بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنوری پەروەردەی پێنجوین ئەنجامدرا.
زیرەکی سۆزداری و کاریگەریەکانی لەبواری بەڕێوەبردندا.. لە کاتێکدا زۆربەی بەڕێوەبەران و کارمەندان گرنگی بە لێهاتوویی تەکنیکی دەدەن، دوو کەسایەتی دیاری بواری دەروونناسی و کارگێڕی، پ.ی.د. محمدی خانی و پ.ی.د. عبدالفتاح هەورامی، لە سیمینارێکی تایبەتدا پەردەیان لەسەر نهێنی سەرکەوتنێکی گەورەتر لادا - زیرەکی سۆزداری. لەم سیمینارە دەوڵەمەندەدا، کە وەک پردێک وابوو لە نێوان زانست و هونەری بەڕێوەبردندا، بەشداربووان فێری ئەوە بوون چۆن هەستەکانیان بەشێوەیەکی کاریگەر بەکاربهێنن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی و داهێنان لە ژینگەی کارکردندا." تێبینی : سوپاسی بێ پایان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن کە هەمیشە هاوکار و هەماهەنگ بوون و هەمووکات بەدەم خزمەتی زیاتری کەرتی پەروەردەوەبوون هاوکاتیش پاڵپشتیەکی گەورە و کاریگەری پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوونن.
زیاتر بخوێنەوە
2024-10-26
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
ناساندنی کتێبی (ژنێک نایەوێت ژن بێت)
ئەمڕۆ بەرواری٢٦-١٠-٢٠٢٤ پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەهاوبەشی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن کۆڕێکی ئەدەبی سازکرد بۆ بەڕێز (د.بەهمەن تاهیر و مامۆستا علی پێنجوێنی). لەدەسپێکی کۆڕەکەدا ووتەی بەخێرهاتن لەلایەن بەڕێز ژووان پێنجوێنییەوە پێشکەشکراو دواتر لە درێژەی کۆڕەدا کتێبی 'ژنێک نایەوێت ژن بێت' کە لەنوسینی بەڕێز عەلی پێنجوێنیە،کە بە شێوەیەکی هونەری باس لە گەڕانی مرۆڤ بەدوای ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆیدا دەکات. دکتۆر بەهمەن تایەر، بە توانای ڕەخنەگرانە و تێگەیشتنی قووڵی بۆ ئەدەبی هاوچەرخ، خوێندنەوەیەکی تایبەت بۆ ئەم نوسینەئەدەبیەی مامۆستا علی پێنجوێنی پێشکەش دەکات. خوێندنەوەیەک کە تیشک دەخاتە سەر ئەو ڕەهەندە شاراوانەی کە نووسەر لە چیرۆکەکەدا خستوویەتیە ڕوو. هاوکات لە چەند بەشێکدا بەڕێز علی پێنجوێنی بەشێک لەدەقە شعریەکەی دەحوێندەوە و پاشان، دکتۆر بەهمەن کە(دکتۆراکەی لەزمانی کوردی و پەروەردەدایە) بە شێوەیەکی ئەکادیمی و زانستی، لایەنە جیاوازەکانی ئەم بەرهەمە شیدەکردەوە."
زیاتر بخوێنەوە
2024-10-12
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
سیمینارێک لەسەر خۆراکی تەندروستی منداڵان لە پێنجوێن بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، سیمینارێکی تایبەت بە خۆراکی منداڵان بە ناونیشانی "خۆراکی تەندروست بۆ گەشەی تەندروست" لە لایەن د.تارا علی بابان پزیشکی پسپۆڕی گەشە و خۆراکی منداڵانەوە پێشکەش کرا لەم سیمینارەدا، د.تارا تیشکی خستە سەر گرنگی خۆراکی تەندروست بۆ منداڵان و کاریگەری لەسەر گەشەی جەستەیی، دەروونی و زەینی منداڵ. باسی لە پێویستی هۆشیارکردنەوەی دایکان و باوکان کرد سەبارەت بە هەڵبژاردنی خۆراکی گونجاو و دروست بۆ منداڵەکانیان. سیمینارەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە دایکان، باوکان و پەروەردەکاران بەڕێوەچوو، کە دەرفەتی پرسیار و گفتوگۆیان پێدرا سەبارەت بە کێشە و ئاستەنگەکانی پێدانی خۆراکی تەندروست بە منداڵان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان. پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەردەوامە لە پێشکەشکردنی چالاکی هۆشیارکەرەوە و زانستی بۆ باشترکردنی تەندروستی منداڵان و گەشەپێدانی کۆمەڵگا بە گشتی.
زیاتر بخوێنەوە
2024-10-02
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
(هونەری بڕیاردان)
بەرواری٢-١٠-٢٠٢٤ سیمینارێکی تایبەت و گرنگ ئەنجامدرا لە لایەن بەڕێز(گەشتیار غریب) دامەزرێنەری پرۆژەی کارسازی شادمان،کە ماوەی سیمینارەکە (٢کاتژمێر)ی خایاند تێیایدا جەختکردن لەسەر بڕیاردان و جۆر و شێوازەکانی بڕیاردانی دروست باس کرا. بە ناوی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون زۆر سوپاس بۆ بەڕێز(گەشتیار غریب)بۆ کاتەی تەرخانی کرد بەپرۆژە و فێرخوازەکان.
زیاتر بخوێنەوە
2024-09-30
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
(هیواکانی خانی )
▫️گروپی هیواکانی خانی ئەمڕۆ بەرواری ٣٠-٩-٢٠٢٤ لە چوارچێوەی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون،چەند سیمینارێکیان ئەنجامدا بە ناونیشانی. ١-خودناسی ٢-هاوسۆزی ٣-پەیوەندیە کاریگەریەکان ٤-داهێنان ٥-چارەسەرکردنی کێشەکان هیواکانی خانی لە ١٧ ڕاهێنەر پێک هاتووە لەسەر دەستی بەڕێز(پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر محمد خانی) لایف سکیڵەکان (لێهاتووییەکانی ژیان)یان لەهەموو سکێتەرە جیاوازەکان خوێندووە. زۆر سوپاس بۆ گروپی (هیواکانی خانی) هیوای بەدەوامی و سەکەوتنیان بۆ ئەخوازین.
زیاتر بخوێنەوە
2023-09-21
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
خولێکی ڕاهێنەرایەتی فریاگوزاری سەرەتایی ٢٠ کاژێری بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات.
لە بەرواری ٢١-٩-٢٠٢٤ خولێکی ڕاهێنانی فریاگوزاری سەرەتایی کۆتاییهات کە لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و بەهاوبەشی سەنتەری هۆشیاری تەندروستی پارێزگای سلێمانی ئەنجامدرا، بەسەرپەرشتی و هاوکات وتنەوەی وانەکان لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د.عبدالفتاح هەورامی ، و بەهاوکاری بەڕێز (پ.ڕ.هیوا ئەحمەد) بەڕێوەچوو، لەکۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە ١٦ فێرخوازی بەشداربوو، سەرجەم ئەم ڕاهێنەرە بەڕێزانە بەڵێنیانداوە لە ئایندەدا وەک ڕاهێنەر، سیمیناری تایبەتی هۆشیاری فریاگوزاری سەرەتایی پێشکەش بە سەرجەم چین و توێژەکانی شارۆچکەی پێنجوێن بکەن. 🎯بـــهشـــداربـــووان وەک ڕاهێنەر ئەم پێداویستیانەیان بهدهست هێنا: 🩹 وهرگرتنى بڕوانامهى تایبهت بهبوون بهڕاهێنهر لهبوارى فریاگوزارى سهرهتایی. 🩹وهرگرتنى پاكێجێكى تایبهت به بوون بهڕاهێنهر لهبوارى فریاگوزارى سهرهتایی. 🩹ئاشنابوون بهههموو لێهاتوویه پێویستهكانى تایبهت بهڕاهێنان. 🩹زانیاری و تێگهیشتن و كارامهیی پێویست لهسهر بواره جیاوازهكانى فریاگوزارى سهرهتایی. 🩹ئاشنابوون لهسهر بهڕێوهبردنى خولى ڕاهێنان و شێوازى بهكارهێنانى پاكێجى تایبهت بهفریاگوزارى سهرهتایی. زۆر سوپاس بۆ بەڕێزان(پ.ی.د.عبدالفتاح هەورامی)(پ.ڕ.هیوا ئەحمەد)
زیاتر بخوێنەوە
2023-09-19
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
خولێکی تایبەت بە فێربوونی سەرتاشی کۆتایی هات
لەپاش تەواوبوونی خولێکی تایبەت بە سەرتاشین بەرواری ١٩-٩-٢٠٢٤ ڕۆژی پێنج شەمە بڕوانامەی بەشداری بە خشرایە بەشداربووانی خولەکە کە ماوەی ١٥ ڕۆژی خایاند. زۆر سوپاس بۆ بەڕێز(سەرهەنگ ئەنوەر) کە ماندوو بوو بە وتنەوە و فێرکردنی بەشداربووان.
زیاتر بخوێنەوە
2024-09-19
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
بڕوانامەی بەشداری بەخشرایە بەشداربووانی خولی جوان نووسی بەرواری ١٩-٩-٢٠٢٤ ڕۆژی پێنج شەممە پاش کۆتاییهاتنی خولێکی جواننوسی کە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە هاوبەشی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن ئەنجامیاندا، بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە بەشداربووانی ئەم خولە یەک مانگیە. زۆر سوپاس بۆ بەڕێز(جوان نووس دارا نوری عزیز) کە ماوەی مانگێک ماندوبوو بە وتنەوە و فێرکردنی هونەری جوان نووسی بە فێرخوازان.
زیاتر بخوێنەوە
2024-09-12
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
خولی(مقامات) کۆتایهات
ئەمڕۆ بەرواری ١٢-٩-٢٠٢٤ لەپاش کۆتای هاتنی خولێکی تایبەت بە (مقامات) بە سەرکەوتووی، بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە بەشداربووانی خولەکە.
زیاتر بخوێنەوە
2024-09-11
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
دوو سیمیناری گرنگ ئەنجام درا ...
لەچوارچێوەی کار و چالاکیە بەردەوامەکانی (پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون) دوو سیمیناری ساز کرد بۆ بەڕێز (پ.ی.د. عبدالفتاح حمە رحیم هەورامی)بەناو نیشانەکانی ١- سیمیناری یەکەم (لێهاتووییەکانی خوێندکارانی بەشە پزیشکیەکان لە سەدەی ٢١ دا: هەلی بەدەستهێنانی کار لە داهاتوودا). ٢- سیمیناری دووەم (زیرەکی سۆزداری و نهێنی سەرکەوتن لە کەرتی تەندروستیدا)
زیاتر بخوێنەوە
2024-09-11
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
ڕۆژی دووەمی خولی ڕاهێنەرایەتی فریاگوزاری سەرەتایی.
١١-٩-٢٠٢٤ دووەم ڕۆژی خولی ڕاهێنانی فریاگوزاری سەرەتای 🎯بـــهشـــداربـــووی خول ئەم بابەتانە بهدهست دههــێــنــێــت 🩹 وهرگرتنى بڕوانامهى تایبهت بهبوون بهڕاهێنهر لهبوارى فریاگوزارى سهرهتایی. 🩹وهرگرتنى پاكێجێكى تایبهت به بوون بهڕاهێنهر لهبوارى فریاگوزارى سهرهتایی. 🩹ئاشنابوون بهههموو لێهاتوویه پێویستهكانى تایبهت بهڕاهێنان. 🩹زانیاری و تێگهیشتن و كارامهیی پێویست لهسهر بواره جیاوازهكانى فریاگوزارى سهرهتایی. 🩹ئاشنابوون لهسهر بهڕێوهبردنى خولى ڕاهێنان و شێوازى بهكارهێنانى پاكێجى تایبهت بهفریاگوزارى سهرهتایی.
زیاتر بخوێنەوە
2024-09-10
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
گۆڕینی یاریە ئەلکترۆنیەکان بۆ یاری دەرونی..
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سیمینارێکی تایبەت بە منداڵان و نەوجەوانان، بۆ بەڕێز (هەتاو عزیز) ئەنجامدا، لەم سیمینارەدا منداڵان ئاگادار کرانەوە لە زۆر بەکارهێنانی یارییە ئەلکترۆنییەکان و زیانەکانی و هاوکات چەندین یاری دەروونی ئەنجامدرا و سودێکی تایبەتی بە منداڵان بەخشی .. زۆر سوپاس بۆبەڕێز (هەتاو عزیز) بۆ پێشکەش کردنی سیمینارەکە.
زیاتر بخوێنەوە
2024-09-08
پێنجوێن - کتێبانەی گشتی
خول(دەف ژەنین) کۆتایهات
ئەمڕۆ بەرواری ٨-٩-٢٠٢٤ لەپاش کۆتای هاتنی خولێکی تایبەت بە (دەف)ژەنین بە سەرکەوتووی، بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە بەشداربووانی خولەکە.
زیاتر بخوێنەوە
1
...
5
6
7
8
9
هاوبەشەکان