سەرەکی
ئاگادارینامەکان
بوارەکان
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
چالاکی
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
پڕۆژەکان
دەربارەی ئێمە
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
سیستەم
تاریک
ڕووناک
Ku
English
کوردی
العربية
سەرەکی
بوارەکان
ئاگادارینامەکان
چالاکی
پڕۆژەکان
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
چالاکییەکان
سەرەکی / چالاکییەکان
چالاکی
پێنجوێن شاری فێربوون
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
2025-08-14
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە خولی کارەبای ناوماڵ لە پێنجوێن هات
پێنجوێن - ١٤ ئابی ٢٠٢٥خولی تایبەتی فێربوونی کارەبای ناوماڵ لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون پاش ٥ ڕۆژ لە کتێبخانەی گشتی شارەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.تایبەتمەندییەکانی خولەکە:بێ بەرانبەر بۆ هەموو بەشداربوواندوو پسپۆڕ بەڕێوەیان برد:علی اصغر علی اکبر (ئەندازیاری کارەبا)ئاریان عمر انور (شارەزای کارەبا)چی فێربوون: دامەزراندنی سیستەمی کارەبای ناوماڵ چارەسەرکردنی کێشە کارەباییەکان پاراستنی سەلامەتی کارەبایی بەکارهێنانی ئامرازە پیشەییەکانکاتی خولەکە:ڕۆژانە ٨:٣٠ - ١١:٠٠ی بەرانبەرنیوەڕۆلە کۆتاییدا قەڵغانی سوپاس بە ڕاهێنەران و بڕوانامەی بەشداری بە هەموو بەشداربووان بەخشرا.ئەم خولە دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ پەرەپێدانی شارەزایی پیشەیی و دۆزینەوەی کاری بەرقەرار لە بواری کارەبادا.
زیاتر بخوێنەوە
2025-08-13
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
سەردانی ڕێکخراوی گەنجانی ڕاپەڕین بۆ پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون
سەردانی پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونیان کرد و لە لایەن ئەندامانی بۆردی باڵای (پێنجوێن شاری فێربوون) پێشوازیان لێ کرا.مەبەستی ئەم سەردانەش بۆ زیاتر ئاشنابوون و وەرگرتنی بیرۆکە بوو لە یەکتری بۆ زیاتر خزمەت کردن و پەروەردە کردنی تاکەکانی کۆمەڵگاکەمان. لینکی ڤیدۆی سەردان
زیاتر بخوێنەوە
2025-08-10
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
دەستپێکردنی خولی کارەبای ناوماڵ لە پێنجوێن
١٠-٨-٢٠٢٥ یەکشەممەئەمڕۆ بە سەرکەوتوویی خولی تایبەتی فێربوونی کارەبای ناوماڵ لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون دەستی پێکرد.خولەکە بێ بەرانمبەرە و لە لایەن دوو پسپۆڕی شارەزاوە پێشکەش دەکرێت ئەوانیش بەڕێزان :ـ، علی اصغر علی اکبر - ئەندازیاری کارەبا ئاریان عمر انور - شارەزای بواری کارەبابەشداربووان فێری ئەم بوارانە دەکرێن: دامەزراندنی سیستەمی کارەبای ناوماڵ چارەسەرکردنی کێشە کارەباییەکان پاراستنی سەلامەتی کارەبایی بەکارهێنانی ئامرازە پیشەییەکانئەم خولە دەرفەتێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی شارەزایی پیشەیی و دۆزینەوەی کاری بەرقەرار لە بواری کارەبادا.ماوەی خولەکە ٥ ڕۆژە و ڕۆژانە لە ٨:٣٠ بۆ ١١ی پێشنیوەڕۆ لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوەدەچێت.
زیاتر بخوێنەوە
2025-08-05
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
خولی هونەری وتاربێژی لە پێنجوێن بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە ماوەی سێ ڕۆژدا (٣-٥ی ئابی ٢٠٢٥)، لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن خولێکی نموونەیی لە هونەری وتاربێژی بێ بەرامبەر بە بەشداری ژمارەیەک مامۆستا، خوێندکار ، کارمەند و هاونیشتمانی ئەنجامدا .پسپۆڕانە- لە لایەن بەڕێز محمد میرانی، خاوەنی بڕوانامەی TOT و سێ بڕوانامەی نێودەوڵەتی، بەشێوەیەکی خۆبەخشانە بەسوپاسەوە ئەم خولە ئەنجامدرا.ئامانجەکانی خولەکە بریتیبوون لە :✓ پەرەپێدانی کارامەیی قسەکردنی گشتی✓ زاڵبوون بەسەر ترس و شەرم✓ پێشکەشکردنی بەرهەمهێنانی کاریگەرخولەکە بە تایبەتی بۆ مامۆستایان، خوێندکارانی زانکۆ، کارمەندانی ڕاگەیاندن، ڕاهێنەران و هەموو ئەوانەی دەیانەوێت ببن بە ووتاربێژێکی سەرکەوتوو گونجاو بوو.لە کۆتاییدا سەرجەم بەشداربووان بڕوانامەی بەشدارییان وەرگرت و هاوکات قەڵغانی سوپاس و پێزانینی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" بەخشرایە ڕاهێنەری خۆبەخشی خول بەڕێز (محمد میرانی)..ئەم چالاکییە وەک بەشێک لە هەوڵەکانی پەرەپێدانی کارامەیی کەسایەتی و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا جێبەجێ کرا. ڕاپۆرتی خولی هونەری وتاربێژی
زیاتر بخوێنەوە
2025-08-03
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
دەستپێکردنی خولی بێ بەرامبەری هونەری وتاربێژی لە پێنجوێن
پێنجوێن - ٣ی مانگی ئاب، ٢٠٢٥ئەمڕۆ لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن، خولی تایبەتی هونەری وتاربێژی بە بەشداری ژمارەیەک لە مامۆستا، خوێندکار، کارمەند و خەڵکانی جیاوازی شارەکە دەستی پێکرد.ئەم خولە تایبەتە بە بەرزکردنەوەی کارامەیی لە قسەکردنی گشتی و زاڵبوون بەسەر ترس و شەرم دا ، لە ماوەی سێ ڕۆژدا (٣-٥ی ئابی ٢٠٢٥) بەڕێوەدەچێت. خولەکە لە ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممەدا لە کاتژمێری ٢ بۆ ٥ی پاش نیوەڕۆ ئەنجامدەدرێت.ڕاهێنەری بەڕێز (محمد میرانی)، خاوەنی چەندین بڕوانامەی نێودەوڵەتی و ڕاهێنەری پسپۆڕی ئەم بوارە، بەرپرسیاریەتی ئەم خولەی لە ئەستۆ گرتووە. میرانی کە خاوەنی بڕوانامەی TOT و سێ بڕوانامەی نێودەوڵەتیی ڕاهێنانە، هەروەها سەرۆکی ڕێکخراوی پەرۆش و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆبەندی ڕێکخراوەکانی کوردستانیشە.ئەم خولە بە تایبەتی بۆ ئەم چینانەی هاوڵاتیان سوودبەخشە:- مامۆستایان لە قۆناغە جیاوازەکانی خوێندن- خوێندکارانی زانکۆ- کارمەندانی ڕاگەیاندن- ڕاهێنەران لە بوارە جیاوازەکان- کارمەندانی بازرگانی و ڕیکلام- هەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببن بە ووتاربێژێکی سەرکەوتووخولەکە کە لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوەدەچێت، بە تەواوی بێ بەرامبەرە و لە کۆتاییدا بڕوانامە بە بەشداربووان دەبەخشرێت.ئەم چالاکییە وەک بەشێک لە هەوڵەکانی پەرەپێدانی کارامەیی کەسایەتی و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا دادەنرێت.
زیاتر بخوێنەوە
2025-08-03
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
لە مەراسیم و ئاهەنگێکی خنجیلە و تاییبەتدا خولی هاوینەی منداڵان لە پێنجوێن کۆتاییهات..
زیاتر لە ١٢٠ منداڵ بڕوانامەی بەشداری و دیاریی تایبەتیان وەرگرت.پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن.- ئەمڕۆ بە شکۆیەکی تایبەت، خولی هاوینەی تایبەت بە منداڵان کۆتاییهات کە بە ماوەی یەک مانگ لە چوارچێوەی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" بەڕێوەچوو.- تەمەنی بەشداربووان: ٦ بۆ ١١ ساڵبە دوو بازنە و لە دووهۆڵدا منداڵەکان خولەکەیان خوێند.- ژمارەی منداڵانی بەشداربوو: زیاتر لە ١٢٠ منداڵ.- کاتی ڕۆژانە: ٨:٣٠ - ١١:٠٠ی پێش نیوەڕۆ.- ڕێکەوت: ٣-٨-٢٠٢٥ یەکشەممە.لە ئاهەنگی کۆتاییدا بڕوانامەی بەشداری خول بەسەر سەرجەم منداڵانی بەشداربوودا دابەشکرا ، هاوکات دیاریی تایبەتیش لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە بەخشرایە سەرجەم منداڵانی خول.- جێی باسە بەسوپاسێکی بێ پایانەوە دیارییەکی تایبەتی دیکەش ئامادەکرابوو لەلایەن بەڕێز خاتوو (ڕێزان) ەوە بەخشرایە سەرجەم ستافی مامۆستا و منداڵان، ئەم دییارییە بەنرخەی پڕۆگرام و سەرجەم منداڵان نیشانەی هەستێکی بەرز و هێزێکی بەتین و پشتگیرییەکی ناوازەی ئەم خزمەتەیە کە پێشکەش دەکرێت. هیوای سەرفرازی و سەرکەوتن و ئارامی لەژیاندا بۆ بەڕێز خاتوو ڕێزان دەخوازین .پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون قووڵترین سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرجەم مامۆستا خۆبەخشەکان دەربڕی کە لەماوەی خولی هاوینەدا بە خۆبەخشی خزمەتی منداڵانیان کرد و بەشێکی گرنگیان لە سەرکەوتنی ئەم پڕۆگرامە گرنگەدا هەبوو، بەوهۆیەشەوە قەڵغانی سوپاس و پێزانیینی تاییبەتی پڕۆگرام بەخشرایە ئەم مامۆستا بەڕێزانە:١-ژینۆ رەسول٢-تاڤگە یعقوب٣-شکوریە غفور٤-ئاڤان رەحیم٥-کیژان غفور٦-چاوان نەریمان٧-تابان عثمان٨-ئاری بارام٩-مینو عباس١٠-سۆلین گۆران١١-شاجوان حسێن١٢-ژیار فاتیح پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سوپاسی هەموو لایەنگر و هاوکارەکانی دەکات و بەڵێنی درێژەدانی ئەم جۆرە چالاکییە گرنگانە دەدات بۆ پەروەردەی نەوەی داهاتوو. لینکی ڕاپۆرتی خولی منداڵان
زیاتر بخوێنەوە
2025-07-31
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن
(کۆتایی هاتنی خولی هونەری نووسینی کوردی لە پێنجوێن)
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ 31-7-2025 خولی تایبەتی "هونەری ڕێنووسی کوردی و درووستنووسی" بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێنا.خولەکە کە لەلایەن د. بەهمەن تاهیر نەریمانەوە بەڕێوەبرا، لە ماوەی دووڕۆژدا لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوەچوو.لە کۆتایی خولدا، هەموو بەشداربووان بڕوانامەی بەشداریان بەدەست هێنا.د. بەهمەن تاهیر نەریمان، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لە زمانی کوردی، ڕایگەیاند کە ئەم خولە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی توانای نووسین لە نێو بەشداربووان.پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خولی تایبەت بۆ گەشەسەندنی لێهاتووییەکانی هاوڵاتییان.
زیاتر بخوێنەوە
2025-07-30
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
دەستپێکی خولی تایبەت بە درووست نووسینی ڕێنوسی کوردی
شاری سلێمانی - ئەمڕۆ ڕۆژی ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٥، خولێکی تایبەت بۆ فێربوونی درووست نووسینی ڕێنوسی کوردی دەستی پێکرد کە لەلایەن دکتۆر بەهمەن تاهیر نەریمانەوە بەڕێوە دەبرێت. وردەکاری خولەکەمامۆستای خول: دکتۆر بەهمەن تاهیر نەریمانبەروار: ٣٠/٧/٢٠٢٥شوێن: هۆڵی پڕۆگرامی پێنجوێن، شاری فێربوون ئامانجی خولەکەئەم خولە تایبەتە ئامانجی ئەوەیە کە بەشداربووان بتوانن: بنەماکانی نووسینی ڕێنوسی کوردی فێربنتەکنیکەکانی درووست نووسین بەکاربهێننجۆراوجۆری ڕێنوسەکان بناسن و بیانووسنکوالیتی و ڕوونیی نووسراوەکانیان بەرز بکەنەوەگرنگی ئەم خولەئەم خولە دەرفەتێکی نایابە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت توانای نووسینی خۆیان پەرەپێدەن، بە تایبەتی لە بواری: نووسینی ئەکادیمیڕاگەیاندن و میدیاکاروبارەکانی فەرمیئەدەبیات و هونەر
زیاتر بخوێنەوە
2025-07-30
پێنجوێن
چالاکی ژینگەیی منداڵان لە پێنجوێن: پاککردنەوەی باخچەی کتێبخانە
لە کار و چالاکیەکانی منداڵانی پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونبازنەی دووەمی منداڵانی پرۆگرام هەستان بە پاکردنەوی باخچەی تەنیشت کتێبخانەی گشتی پێنجوێن.پاکی ژینگە یەکێکە لە پەیوەندیە بەرزەی مێژووی کۆمەڵگای ئیشکراوی و جوانی کۆمەڵایەتی، بەرز کردنەوە بەم بابهتە نیشانی زیندەیەکی نوێیە.سوودەکانی ئەم چالاکییە: فێربوونی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی لە تەمەنی منداڵیەوە بەرزکردنەوەی ئاگاداری بەرامبەر پاراستنی ژینگە پێکەوە کارکردن و هاوکاری لە نێوان منداڵاندا دروستکردنی شوێنێکی جوان و پاک بۆ هەموو خەڵکی شارەکەئەو منداڵانەی ئەمڕۆ بەشداری ئەم چالاکییانە دەکەن، سبەینێ دەبن بە هاوڵاتیانی بەرپرسیار کە گرنگی بە پاکی ژینگە و جوانی شارەکانیان دەدەن.ئەم جۆرە چالاکییانە نیشانەی پێشکەوتن و بایەخدان بە بەهاکانی مرۆیی و کۆمەڵایەتیە.
زیاتر بخوێنەوە
2025-07-26
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
خولێکی تایبەت بە ناونیشانی( فریاگوزاری سەرەتایی، ڕێگایەک بۆ سەلامەتیمان) لە پێنجوێن ئەنجامدرا.
بەشی تەندرووستی لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، هەستان بە کردنەوەی خوولێکی یەک ڕۆژە، کە ماوەی حەوت کاتژمێری خایاند، خولەکە تایبەت بوو بە فێرخوازانی مەشقی هاوینەی بەشە پزیشکییەکان، ئەم خولە بەشێوەی تیۆری و کرداری و ڤیدیۆ لەلایەن هەردوو ڕاهێنەری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون (گوڵان کەمال و سارا باقی) لە ڕۆژی شەممە ٢٠٢٥/٧/٢٦ کاتژمێر ٩ ی سەر لەبەیانی لەماوەی (٧) کاتژمێردا وترایەوە.لە کۆتاییشدا بەناوی بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە سوپاسی بێ پایان ئاڕاستەی بەڕێز (لقمان لطیف) وەک سەرپەرشتیاری بەشی تەندروستی لەپای هەوڵ و ماندووبونە بەردەوامە خۆبەخشییەکانی لە چوارچێوەیپڕۆگرامەکەدا دەکەین، هەروەها سوپاسی تایبەتیش ئاڕاستەی ڕاهێنەرانی خۆبەخشی ئەم خولە و سەرجەم چالاکییەکانی دیکەمان دەکەین. بەستەری ڤیدیۆی خول ببینە
زیاتر بخوێنەوە
2025-07-24
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
سیمینارێک دەربارەی کاریگەری زیرەکی دەستکرد لەسەر پەروەردە لە پێنجوێن پێشکەشکرا
پڕۆفیسۆر دکتۆرە نەهلە محەمەد سەعید سیمینارێکی تایبەت بە ناونیشانی "شۆڕشی فێربوونی زیرەک: چۆن زیرەکی دەستکرد پەروەردە دووبارە دروست دەکاتەوە؟" پێشکەشکرد.ئەم سیمینارە ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٥، لە کاتژمێر ٩ی پێش نیوەڕۆ لە هۆڵی پێنجوێن شاری فێربوون لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوەچوو.سیمینارەکە بە تایبەتی بۆ مامۆستایان، سەرپەرشتیاران، کارمەندانی کەرتی پەروەردە و هەموو چین و توێژەکان ئامادە کرابوو. تێیدا باس لە گۆڕانکارییەکانی زیرەکی دەستکرد لە بواری پەروەردەدا و کاریگەری لەسەر شێوازەکانی فێربوون و فێرکردن کرا.
زیاتر بخوێنەوە
2025-07-23
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
هۆشیاری هاتوچۆ بۆ بەشی منداڵانی پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون.
٢٣-٧-٢٠٢٥ - چوار شەممەلە لایەن ڕێپێدراوی هاوتوچۆ (ئارام حسین علی)بە هاوکاری بەشی هاتوچۆی پێنجوێنناساندن و پیشاندانی هێماکانی هاتۆچۆمەبەست لێ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری منداڵان لە هاتوچۆ و پاراستنی لە شەقامەکان.پاش کۆتاییهاتنی وانەکە لەلایەن بۆردی باڵای پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە سوپاس و ڕێز بەخشرایە بەڕێز ڕێپێدراوی هاوتوچۆ (ئارام حسین علی)زیاتر ببینە
زیاتر بخوێنەوە
2025-07-22
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
وۆرک شۆپێکی تایبەت بە تەکنیک و شێوزای ئامادەکردنی سیڤی بۆ دۆزینەوەی کار ئەنجامدرا
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لەگەڵ سەنتەری ڕاوێژکاری کۆچی پارێزگای سلێمانی، وۆرک شۆپێکی تایبەتیان بۆ ئامادەکردنی سیڤی و ڕێنوێنی کار سازکرد. ئەم وۆرک شۆپە بەمەبەستی کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی و یارمەتیدانی هاوڵاتیان بۆ دۆزینەوەی دەرفەتەکانی کار ئەنجام درا.ئەم وۆرک شۆپەکە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٢/٧/٢٠٢٥ لە کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن پێشکەشکرا. ماوەی وۆرک شۆپەکە ٢-٣ کاتژمێر بێ بەرامبەر بوو.بەشداربووان فێری نووسینی سیڤی پیشەیی، تەکنیکەکانی گەڕان بەدوای کار، ئامۆژگاری دەربارەی دەرفەتەکانی کار لەناوەوە و دەرەوەی وڵات، و شارەزایی چاوپێکەوتن دەکران. وۆرک شۆپەکە لەلایەن ڕاهێنەران محمد بەهجەتسەعید و ناز زیرەک عادل پێشکەش کراوە. link
زیاتر بخوێنەوە
2025-07-21
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
خولێکی سێ ڕۆژی کۆتاییهات
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢١-٧-٢٠٢٥ کۆتایی بەخولێکی سێ ڕۆژی بەناونیشانی (ناسینی کەسێتی هات) کە لە لایەن بەڕێز ڕاهێنەری خۆبەخش ئاراس کریم پێنجوێنییەوە پێشکەشکرا، وێڕای سوپاس و پێزانین بۆڕاهێنەری خول و بەشداربوووان لەکۆتاییدا بڕوانامەی بەشداری بەخشرایە سەرجەم بەشداربوانی خول بەستەری ڤیدیۆ
زیاتر بخوێنەوە
2025-07-20
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
"فریاگوزاری سەرەتایی جەستەیەکی سەلامەت بۆ جگەرگۆشەکانمان دابین دەکات"
لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و لەژێر درووشمی "فریاگوزاری سەرەتایی جەستەیەکی سەلامەت بۆ جگەرگۆشەکانمان دابین دەکات"، بەشی تەندروستی دوو سیمیناری تایبەتی بۆ منداڵانی بەشداربوو لە خولی هاوینە گەشەپێدانی منداڵان پێشکەش کرد.ئەم سیمینارانە کە لەلایەن هەردوو ڕاهێنەری پڕۆگرامەکە، (گوڵان کەمال و ئەندێشە بەختیار) بەڕێوە چوون، ڕۆژی یەک شەممە لە کاتژمێر ٩:٣٠ی بەیانی لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەنجام درا.ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی گرنگی پێدان بە تەندروستی منداڵان و زیادکردنی هۆشیارییە جیاوازەکانە سەبارەت بە فریاگوزاری سەرەتایی، کە مەبەست لێی خۆپاراستن و پارێزگاریکردنی جەستەیەکی سەلامەتە بۆ نەوەی داهاتووە.
زیاتر بخوێنەوە
1
2
3
4
5
هاوبەشەکان