
لە مەراسیم و ئاهەنگێکی خنجیلە و تاییبەتدا خولی هاوینەی منداڵان لە پێنجوێن کۆتاییهات..
منداڵان
زیاتر لە ١٢٠ منداڵ بڕوانامەی بەشداری و دیاریی تایبەتیان وەرگرت.
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن.
- ئەمڕۆ بە شکۆیەکی تایبەت، خولی هاوینەی تایبەت بە منداڵان کۆتاییهات کە بە ماوەی یەک مانگ لە چوارچێوەی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" بەڕێوەچوو.
- تەمەنی بەشداربووان: ٦ بۆ ١١ ساڵ
بە دوو بازنە و لە دووهۆڵدا منداڵەکان خولەکەیان خوێند.
- ژمارەی منداڵانی بەشداربوو: زیاتر لە ١٢٠ منداڵ.
- کاتی ڕۆژانە: ٨:٣٠ - ١١:٠٠ی پێش نیوەڕۆ.
- ڕێکەوت: ٣-٨-٢٠٢٥ یەکشەممە.
لە ئاهەنگی کۆتاییدا بڕوانامەی بەشداری خول بەسەر سەرجەم منداڵانی بەشداربوودا دابەشکرا ، هاوکات دیاریی تایبەتیش لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە بەخشرایە سەرجەم منداڵانی خول.
- جێی باسە بەسوپاسێکی بێ پایانەوە دیارییەکی تایبەتی دیکەش ئامادەکرابوو لەلایەن بەڕێز خاتوو (ڕێزان) ەوە بەخشرایە سەرجەم ستافی مامۆستا و منداڵان، ئەم دییارییە بەنرخەی پڕۆگرام و سەرجەم منداڵان نیشانەی هەستێکی بەرز و هێزێکی بەتین و پشتگیرییەکی ناوازەی ئەم خزمەتەیە کە پێشکەش دەکرێت. هیوای سەرفرازی و سەرکەوتن و ئارامی لەژیاندا بۆ بەڕێز خاتوو ڕێزان دەخوازین .
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون قووڵترین سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرجەم مامۆستا خۆبەخشەکان دەربڕی کە لەماوەی خولی هاوینەدا بە خۆبەخشی خزمەتی منداڵانیان کرد و بەشێکی گرنگیان لە سەرکەوتنی ئەم پڕۆگرامە گرنگەدا هەبوو، بەوهۆیەشەوە قەڵغانی سوپاس و پێزانیینی تاییبەتی پڕۆگرام بەخشرایە ئەم مامۆستا بەڕێزانە:
١-ژینۆ رەسول
٢-تاڤگە یعقوب
٣-شکوریە غفور
٤-ئاڤان رەحیم
٥-کیژان غفور
٦-چاوان نەریمان
٧-تابان عثمان
٨-ئاری بارام
٩-مینو عباس
١٠-سۆلین گۆران
١١-شاجوان حسێن
١٢-ژیار فاتیح
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سوپاسی هەموو لایەنگر و هاوکارەکانی دەکات و بەڵێنی درێژەدانی ئەم جۆرە چالاکییە گرنگانە دەدات بۆ پەروەردەی نەوەی داهاتوو.