سەرەکی
ئاگادارینامەکان
بوارەکان
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
چالاکی
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
پڕۆژەکان
دەربارەی ئێمە
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
سیستەم
تاریک
ڕووناک
Ku
English
کوردی
العربية
سەرەکی
بوارەکان
ئاگادارینامەکان
چالاکی
پڕۆژەکان
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
چالاکییەکان
سەرەکی / چالاکییەکان
چالاکی
پێنجوێن شاری فێربوون
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
2025-05-29
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
گیانی وەرزشی و لێبوردەیی وانەیەک بۆ ژیان
"وەرزش و لێبوردەیی دوو باڵی یەکن کە بە هەردووکیانەوە دەتوانین بفڕین بەرەو ئاسۆیەکی باشتر. کاتێک ئەم گیانە لە خێزان، قوتابخانە، و کارەکانماندا بەکار دەهێنین، کۆمەڵگایەکی پتەوتر و میهرەبانتر دروست دەکەین." پێنجوێن - ٢٩ ئایاری ٢٠٢٥ بەرێز دکتۆر محمدخانی، شارەزای وەرزش و زانستە مرۆییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە لە شارۆچکەی پێنجوێنی سلێمانی سیمینارێکی تایبەتی ڕاگرت کە تیایدا باسی گرنگی گیانی وەرزشی و ڕۆڵی لێبوردەیی لە ژیانی ڕۆژانەدا کرد. ئەم سیمینارە کە لە لایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوەوە ڕێکخرابوو، ژمارەیەکی بەرچاوی لە هاونیشتمانیان و وەرزشدۆستانی ناوچەکە ئامادەبوون. بەشداربووان لە تەمەنی جیاجیا و پیشەی جۆراوجۆرەوە بوون کە هەموویان خولیایی گوێگرتن لە بابەتە کردییە گرنگەکانی دکتۆر محمدخانی دەرکەوت. ناوەڕۆکی سیمینارەکە: دکتۆر محمدخانی لە قسەکانیدا جەختی لەسەر چەند خاڵێکی سەرەکی کردەوە: گیانی وەرزشی وەک بنەمای گەشەسەندن: دکتۆرەکە ڕوونی کردەوە کە گیانی وەرزشی تەنها بۆ یارییەکان نییە، بەڵکو شێوازێکی ژیانە کە دەبێت لە هەموو کارەکانماندا بەکاری بهێنین. ئەو ئاماژەی بە گرنگی پابەندبوون، یاری تیمی، و هەوڵدان بۆ باشتربوون کرد. لێبوردەیی وەک هێزێکی گۆڕان: لە بەشێکی گرنگی قسەکانیدا، دکتۆر محمدخانی باسی ئەوەی کرد کە لێبوردەیی چەقۆ نییە، بەڵکو هێزێکی گەورەیە کە دەتوانێت کەسەکان و کۆمەڵگا بگۆڕێت. ئەو نموونەی لە ژیانی کەسایەتییە گەورەکانی مێژوو هێنایەوە کە بە لێبوردەیی توانیویانە گۆڕانکارییەکی ئەرێنی بهێنن. ئەم سیمینارە کە بە شێوەیەکی سەرکەوت ئەنجام درا، نیشانەیەکی روونە لە خولیا و پێگەیشتنی هاونیشتمانیانی پێنجوێن بۆ بابەتە گرنگەکانی گەشەسەندنی کەسایەتی و کۆمەڵایەتی
زیاتر بخوێنەوە
2025-05-20
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
ڕێوڕەسمی وەرگرتنی بڕوانامەی دیبلۆمی نێودەوڵەتی
پێنجوێن - لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، خانمانی بەشداربووی خولی "کارامەیی جەستەیی و دەروونی" (بەردو و ئاو) بڕوانامەی دیبلۆمی نێودەوڵەتیان وەرگرت کە لەلایەن پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون"ەوە ڕێکخرابوو. ئەم خولە بەهەماهەنگی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و سەنتەری کۆمەڵناسی و دەرونناسی زانکۆی سلێمانی و پەیمانگای GADAKUی نێودەوڵەتی هۆڵەندی ئەنجامدرا خولەکە کە دوو ڕۆژی خایاند و لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ئەم مانگی ئایارە ئەنجامدرا، لەلایەن مامۆستا بێریڤان جمال حمە سعیدەوە پێشکەشکرا و تێیدا چەندین تەوەری گرنگی تەندروستی جەستەیی و دەروونی خانمان خرایەڕوو. مامۆستا بێریڤان لە وتەیەکیدا ڕایگەیاند: "ئامانجی سەرەکیی ئەم خولە بەهێزکردنی توانا جەستەیی و دەروونییەکانی خانمانە بۆ ئەوەی بتوانن ژیانێکی تەندروست و دوور لە فشاری دەروونی بگوزەرێنن." لە ماوەی خولەکەدا، بەشداربووان فێری چەندین تەکنیکی نوێی پاراستنی تەندروستی و مامەڵەکردن لەگەڵ فشارە دەروونییەکان بوون، وەک ڕاهێنانی هەناسەدان بۆ ئارامبوونەوە و چۆنیەتی ڕێکخستنی کاتەکانی ڕۆژانە بۆ کەمکردنەوەی ستریس. شایەنی باسە کە ئەم خولە بەشێکە لە زنجیرە چالاکییەکانی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" کە گرنگی بە گەشەپێدانی کەسایەتی تاک و پەرەپێدانی هوشیاری کۆمەڵایەتی دەدات لە ناوچەکەدا.
زیاتر بخوێنەوە
2025-05-19
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
خولی "کارامەیی جەستەیی و دەروونی" بەرد و ئاو
لە چوارچێوەی بەرنامە و چالاکییە بەردەوامەکانیدا، ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٥، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولێکی نوێی بۆ خانمان دەستپێکرد بە ناونیشانی "کارامەیی جەستەیی و دەروونی". خولەکە لەلایەن مامۆستا بێریڤان جمال حمە سعید پێشکەش دەکرێت و تایبەتە بە گەشەپێدانی توانا جەستەیی و دەروونییەکانی خانمان، لە هەوڵێکدا بۆ بەهێزکردنی تەندروستی گشتی و باشتر کردنی ئاستی ژیانیان. چاوەڕوان دەکرێت ئەم خولە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ لە بواری تەندروستی جەستەیی و دەروونی بگرێتەوە کە یارمەتی بەشداربووان دەدات بۆ فێربوونی شێوازە نوێیەکانی پاراستنی تەندروستی و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ فشارە دەروونییەکان. ئەم چالاکییە لە زنجیرەی کار و چالاکییە بەردەوامەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونە کە گرنگی بە گەشەپێدانی تواناکانی تاکەکانی کۆمەڵگا دەدات. سەر ئەنجامی ئەم خولە دوو ڕۆژیە فێرخوازان لە پاش سود گەیاندن بە خۆیان دەبنە ڕاهێنەری منداڵانی ٨ساڵ تاکو ١٦ ساڵ.
زیاتر بخوێنەوە
2025-05-08
پێنجوێن - دواناوەندی سێکوانی ئێوارانی تێکەڵاو
دوای ساڵانێک لە چۆڵکردنی لەسەر ئەرکی پێنجوێن شاری فێربوون قوتابخانەیەک لە پێنجوێن نۆژەندەکرێتەوە.
پێنجوێن - ٨ی ئایاری ٢٠٢٥ ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی تایبەتدا، قوتابخانەیەکی چۆڵکراوی قەزای پێنجوێن کە ماوەیەک بوو بەکارنەهێنرابوو، بەهۆی کۆنی بیناکەوە، دوای تەواوبوونی پڕۆسەی نۆژەنکردنەوە، بە فەرمی کرایەوە وەک دواناوەندی سێکوانی ئێواران. لە مەراسیمی کردنەوەکەدا، سەرپەرشتیارانی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" لەگەڵ قائمقامی قەزای پێنجوێن و بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن و ژمارەیەک لە کەسایەتی ناوچەکە ئامادەبوون و لەسەر گرنگی ئەم هەنگاوە بۆ پەرەپێدانی کەرتی خوێندن لە ناوچەکە جەختیان کردەوە. بەڕێوەبەری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە وتەیەکدا ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ بە کردنەوەی ئەم قوتابخانەیە، هەنگاوێکی گرنگمان نا بۆ فراوانکردنی دەرفەتەکانی خوێندن بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە پێشتر نەیانتوانیوە درێژە بە خوێندن بدەن. بەم هەنگاوە، ئێمە توانیمان بینایەیەکی چۆڵکراو بگەڕێنینەوە بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگا." شایانی باسە کە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکە چەندین مانگی خایاندووە و تێیدا هەموو پێداویستییەکانی خوێندن دابین کراون. جێی ئاماژەیە ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکاران و فێرخوازان شارۆچکەی پێنجوێن سودمەند دەبن لەم دواناوەندییە . لەلایەن سەرپەرشتیاری یەکەمی پەروەردەی پێنجوێن قەڵخانی سوپاس و ڕێز بەخشرایە پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون
زیاتر بخوێنەوە
2025-05-08
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
"لە مینبەرەوە بۆ کۆمەڵگا، تێڕوانینێکی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی"
ڕۆژی پێنجشەممە،ڕێکەوتی ٨-٥-٢٠٢٥ سیمینارێکی تایبەت بە مامۆستایانی ئاینی بە ناونیشانی "لە مینبەرەوە بۆ کۆمەڵگا، تێڕوانینێکی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی" لە شارۆچکەی پێنجوێن بەڕێوەچوو. ئەم چالاکیە لەلایەن بەڕێز دکتۆر محەممەدخانیەوە پێشکەش کرا بەبەشداری ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئاینی شارۆچکەکە. ئامانج لەم سیمینارە بریتیبوو لە: - ڕۆڵی مامۆستایانی ئاینی لە پەروەردەکردنی کۆمەڵگا. - پەیوەندیکردنی ئایین لەگەڵ پێداویستییە کۆمەڵایەتییەکانی سەردەم. - ڕێگەکارەکانی مامۆستایان بۆ ڕووبەڕووبونەوە و ئاگاداربوون لە پێشکەوتنەکانی سەردەم و بەتایبەت سود و گرفت و ئاریشەکانی زیرەکی دەستکرد لە ئێستا.
زیاتر بخوێنەوە
2025-05-08
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
پاڵەوانێکی دیکە لە پێنجوێن خەڵات دەکرێت.
ئەمڕۆ لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خەڵاتی سوپاس و پێزانینی بەخشییە بەڕێز پابەند باقی عوسمان بۆ سەرکەوتنە مەزنەکەی لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی وەرزشی MMA. ئەم وەرزشکارە کوردە توانیویەتی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا ئاستێکی بەرز نیشان بدات و ناوی کوردستانی لەسەر ئاستی جیهانی بەرز کردووەتەوە. سەرکەوتنەکەی پابەند باقی بووەتە مایەی شانازی و سەربەرزی بۆ هەموو گەلی کوردستان.
زیاتر بخوێنەوە
2025-05-08
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
چەند خوێندکارێکی لێهاتوو و مامۆستا دڵسۆزەکەیان لە لایەن پێنجوێن شاری فێربوونەوە خەڵات دەکرێن..
لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا، خەڵاتی سوپاس و پێزانینی "پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون" بەخشرایە مامۆستای لێهاتوو دڵسۆز (هیوا مصطفی مصطفی) کە ڕاهێنەر و ڕابەرایەتی چەند خوێندکارێکی لێهاتوو و لێزان و زانای کردوە لە پێشبڕکێیەکی تایبەت بە خوێندکاران لەبواری دیبەیت و وتاربێژیدا بەناونیشانی (پێشبڕکێی کوردستان دیبەیت) کە لەکۆتایی پێشبڕکێکەدا ئاستێکی زۆر بەرزیان لە هەولێری پایتەخت بەدەست هێنا، هاوکات خەڵاتی سوپاس و پێزانینیش پێشکەشی هەریەکە لە خوێندکارانی ئامادەیی پێنجوێنی تێکەڵاو کرا ئەوانیش بەڕێزان: ١- سۆزی کەمال ئەحمەد ٢-هەدیە کەیوان ٣-هەستی علاء الدین ؤوف بۆ سەرکەوتنی بەرچاویان لە پێشبڕکێی کوردستان دیبەیت. کەبە توانا و بە لێهاتوویی و بەهرەی تایبەتیانەوە لە بەرامبەر نوێنەرانی چەندین قوتابخانەی هەرێمی کوردستان سەرکەوتنیان بەدەست هێنا. ئەم دەستکەوتە نموونەیەکی درەوشاوەیە لە توانای لاوانی کوردستان لە بواری دیبەیت و گفتوگۆی زانستیدا. لە کۆتاییشاد زۆر سوپاسی خوێندنگەی ئامادەیی پێنجوێنی تێکەڵاودەکەین بۆ هەوڵ و ماندوبونەکانیان.
زیاتر بخوێنەوە
2025-04-29
پێنجوێن - خوێندنگەی گەرمکی بنەڕەتی
پلاندانان و کاری پێکەوەیی
سیمینارێکی گرنگ و بەسود بۆ مامۆستاکانی قوتابخانەی گەرمکی بنەڕەتی کە لەلایەن بەڕێز(مامۆستا ئومێد عمر اسماعیل)کە ئەندامی بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونە ئەنجامدرا کە تیایدا باس لە تایبەتمەندیەکانی پلان دانان و قۆناغەکانی چۆنیەتی پلاندانان و جێبەجێکردنی کارایی و باشتر کردنی سەرچاوەکان بڕیاردان و جێبەجێ کردنی،گرفت و کەموکوڕییەکانی پلاندانان باس کرا. لە کۆتایشدا لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەی گەرمکی بنەڕەتی سوپاس و پێزانین بەخشرایە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون زۆر سوپاس بۆ مامۆستایانی قوتابخانەی گەرمکی بنەڕەتی و بەڕێوەبەر مامۆستا (ئازاد محمد ) کە زۆر هاوکارمان بوون لە بەڕێوەبردنی سیمینارەکە..
زیاتر بخوێنەوە
2025-04-17
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و ڕێکخراوی ملەکەوە کۆدەبنەوە.
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە، لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا گرنگی پەیوەندی نزیک و هاوکاریی زیاتریان بۆ خزمەتکردنی ژینگە جەختکردەوە. لەم کۆبوونەوەیەدا بەڕێوەبەرانی هەردوو لایەن گفتوگۆیان لەسەر چەندین پڕۆژەی هاوبەشی ژینگەپارێزی کرد، بە مەبەستی: بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان دوو دامەزراوە پەرەپێدانی چالاکیی هاوبەش بۆ پاراستنی ژینگە هەڵسەنگاندنی دەرفەتەکانی هاوکاری لە داهاتوودا بەشداربووان گەیشتنە ڕێکەوتن بۆ دارشتنی پلانێکی هاوبەش بۆ چالاکییەکانی داهاتوو
زیاتر بخوێنەوە
2025-04-17
پێنجوێن - باخچەی منداڵانی پێنجوێن
ژینگە و ژیانەوە
باخچەی منداڵانی پێنجوێن لە ڕۆژی ژینگەدا هەڵسا بە ئەنجامدانی چالاکییەکی ژینگەیی بۆ منداڵە چاوگەشەکانی باخچەکە بە بانگێشتی پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە، کە لە چالاکیەکەدا باسی گرنگی ژینگە و پاک ڕاگرتنی و سەوزکردنی کرا،لەهەمان کاتدا ناشتنی نەمام لەبەر چاوی منداڵە کاندا و ناشتنی نەمام بە دەستی منداڵان ئەنجام درا. زۆر سوپاس بۆ باخچەی مندالانی پێنجوێن هیوادارین ئەم جۆرە چالاکیانە پەرەی پێبدرێت.
زیاتر بخوێنەوە
2025-04-15
پێنجوێن - ناحییەی ناڵپارێز
پاراستنی ژینگە ،گەشەی کشتوکاڵ ،بناغەی داهاتوویەکی تەندروست.
لە چوارچێوەی کار و چالاکییە ژینگەیی و کشتوكاڵییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و بەڕەچاوکردنی پێگەی کشتوکاڵی شارۆچکەی پێنجوێن و دەورووبەری لە ناحییەی ناڵپارێز سیمینارێک لەژێر ناونیشانی (پاراستنی ژینگە ،گەشەی کشتوکاڵ ،بناغەی داهاتوویەکی تەندروست) بۆ بەڕێز دکتۆر محمدخانی ئەندامی بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و مامۆستای زانکۆ رێکخرا، بەمەبەستی باسکردن لە چارەسەرە نوێیەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشە ژینگەییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمی کشتوکاڵ بە شێوەیەکی بەردەوام. زۆر سوپاسی کاک (هێمن ابراهیم) قائیمقامی قەزای پێنجوێن کە زۆر هاوکار و هەماهەنگ بووە لەم چالاکیەماندا.
زیاتر بخوێنەوە
2025-04-10
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
سیمیناری (پاراستنی خاک، پاراستنی ژیانە!)
لە چوارچێوەی کاروچالاکییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٠-٤-٢٠٢٥ پێنج شەممە، بەمەبەستی پەرەپێدان و خزمەتی کەرتی کشتوکاڵ بەگشتی و بە تایبەت خزمەتکردن بە جوتیاران و کەرتی کشتووکاڵ لە شارۆچکەی پێنجوێن، سیمینارێک بە ناونیشانی (پاراستنی خاک، پاراستنی ژیانە!)پێشکەشی ئامادەبووانکرا لەم سیمینارەدا کە ژمارەیک جوتیار و کەسایەتی و دانیشتووی شارۆچکەی پێنجوێن ئامادەبوون تیشک خرایە سەر ئەوەی "چۆن بتوانین لە ڕێگەی پاراستنی خاکەوە تام و بۆنی سروشتی بگێڕینەوە بۆ خۆراکەکانمان"، لە لایەن بەڕێز 🪪 م. مسلم سلێمان، خوێندکاری دکتۆرا (پسپۆڕی بەپیتی خاک و پەینەکان)، پێشکەشکرا.
زیاتر بخوێنەوە
2025-04-03
پێنجوێن
لە ژێر چەتری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربووندا
ئەمڕۆ ٥ شەممە ٢٠٢٥/٤/٣ گروپی نەمام لە پێنجوێن هەستا بە هەڵمەتی بەهارە بۆ دەردانی چاڵی نەمامەکانی ڕێگای پێنجوێن-گەرمک-هۆمەرەسێنان. بەمەبەستی ئامادەکردنیان بۆ وەرزی ئاودان کە بڕیارە لە مانگی ٥ دا دەست پێ بکات. شایانای باسە لەم هەڵمەتەدا ٣٠ کەسی خۆبەخش بەشداریان تێدا کردوو نانی نیوەڕۆیان بۆ ئامادەکردە کرابوو لە لایەن خۆبەخشێکەوە. نیشتمان ئاوەدان بێ و ژینگە دۆستان لە شیان ساغ بێت.
زیاتر بخوێنەوە
2025-02-27
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
سیمیناری زاڵبوون بەسەر فشاری دەروونیدا.
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٧-٢-٢٠٢٥، سیمینارێکی تایبەت بە ناونیشانی "چۆن زاڵببین بەسەر فشاری دەروونیدا" لە هۆڵی پێنجوێنی شاری فێربوون ئەنجامدرا. ئەم سیمینارە لەلایەن ڕەنگین نوری، پسپۆڕ و ڕاهێنەری بواری دەروونی، پێشکەش کرا. سیمینارەکە تیشکی خستە سەر ڕێگا نوێیەکان بۆ ناسینی سەرچاوەکانی فشاری دەروونی و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی لە ژیانی ڕۆژانەدا. ڕەنگین نوری باسی لە گرنگی کردارەکانی خاوبوونەوە و تەکنیکەکانی هەناسەدان کرد وەک میکانیزمی سەرەکی بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونی. بەشداربووان چالاکانە بەشدارییان لە گفتوگۆکاندا کرد و پرسیاری جۆراوجۆریان دەربارەی بابەتەکە ئاراستە کرد. لە کۆتاییدا، گفتوگۆیەکی چڕوپڕ لە نێوان ئامادەبووان و ڕاهێنەردا ئەنجامدرا کە تێیدا ئەزموونە کەسییەکان و ڕێگاچارەکان خرانە ڕوو. لە کۆتایدا لەلایەن بۆردی باڵای پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سوپاس و ڕێز بەخشرایە (ڕەنگین نوری) پسپۆڕ و ڕاهێنەری بواری دەروونی.
زیاتر بخوێنەوە
2025-02-25
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
کۆتایی هاتنی خولی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٥-٢-٢٠٢٥، دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆتایی، بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە بەشداربووانی خولی فێربوونی بەرنامەی مایکرۆسۆفت ئۆفیس ئێکسڵ. ئەمە سێهەمین خولە کە مامۆستا (ئومێد عمر) بەشێوەیەکی خۆبەخشانە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون"دا پێشکەشی کردووە، هیوای بەردەوامی سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین. شایانی باسە کە ئەم جۆرە چالاکییانە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و ئامادەکردنیان بۆ بازاڕی کار، بەتایبەت لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاری و بەکارهێنانی نەرمەکاڵای کۆمپیوتەردا.
زیاتر بخوێنەوە
1
2
3
4
5
هاوبەشەکان