Announcements

Home / Announcements

announcement

Penjwen City of Learning

٣٠٠٠ نەمام دەڕوێنین !!!!

لەژێر دروشمی (نەمامێک دەڕوێنم بۆ ئازیزێک)پڕۆژەی (پێنجوێن شاری فێربوون) بە هاوبەشی (گروپی نەمام)هەڵمەتی ناشتنی نزیکەی (٣٠٠٠) نەمام ڕادەگەیەنێت، کە لە دەروازەی باشماخەوە بۆ پێنجوێن دەبێت ، دەستپێکی هەڵمەتەکە لە ٣٠/١١/٢٠٢٣ ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانیبەبەشداری سەرپەرشتیار و بەرپرسانی فەرمانگەکانی مەرزی باشماخ و قائمقامی پێنجوێن و بەرپرسانی حیزبی وحکومی و کەسایەتیەکانی شارۆچکەی پێنجوێن مەراسیمەکە دەستپێدەکات، هەروەها سەرجەم نەمامەکان لەماوەی چەند ڕۆژێکدا دەنێژرێت.هاوکات ئەوەی ئەم هەڵمەتە جیادەکاتەوە لە هەڵمەتەکانی پێشوتری نەمام ناشتن ئەوەیە بڕێکی زۆر لەو نەمامانە بەناوی کەسایەتیە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و جیهانەوە دەڕوێنرێت و لەلایەن ئەندامێکی هەڵمەتەکەوە پێشکەشی کەسایەتیەکە دەکرێت و لۆکەیشن و وێنەی نەمامەکە بۆ ئەکەسەی نەمامەکەی بۆ چێنراوە دەنێردرێت بۆئەوەی کەسایەتتیەکە هەرکات هاتە پێنجوێن وەک یادگارییەک سەردانی نەمامەکەی خۆی بکات و بەگوێرەی توانا خزمەتی بکات...

ببە بە راهێنەر لە هۆشیاركردنەوەی خانمان تایبەت بە شێرپەنجەی مەمك

پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون خولێكی پێگەیاندنی راهێنان دەكاتەوە تایبەت بە پێگەیاندنی ڕاهێنەر لەبواری هۆشیاركردنەوەی تایبەت بەشێرپەنجەی مەمك.ئامانجی ئەم خولە:پێگەیاندنی راهێنەرە لەبواری هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە تایبەت بەشێرپەنجەی مەمك لەرێگای: ئاشناكردنی بەشداربوون بەبنەماسەرەكیەكانی بەرێوەبردنی خولی ڕاهێنان. فێربوونی بەشداربووان لەسەر بنەما سەرەكیەكانی راهێنانی كاریگەر ئاشناكردنی بەشداربووان لەسەر زانیاری پێویست لەسەر لایەنە جیاوازەكانی شێرپەنجەی مەمك و ڕێگاكانی زوو ناسینەوە و خۆپاراستن لێی. بەكارهێنانی پاكێجی تایبەت بەشێرپەنجەی مەمككێ دەتوانێت بەشدار بێت:هەموو خوێندكاران و دەرچوانی پەیمانگا و كۆلێجە پەیوەندارەكان بەبواری تەندروستی پزیشكی یەوە.ماوەی خول:خولەكە 2 ڕۆژ دەخایەنێت و ڕۆژانە بۆ ماوەی 8 كاتژمێر و تێكرای ماوەی خولەكە 16 كاتژمێرە.بەشداربووان لەكۆتایی خولەكەدا :دەبنە خاوەنی بڕوانامەی تایبەت وەك ڕاهێنەری باوەڕپێكراوی هەریەكە لەپڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون و سەنتەری هۆشیاری تەندروستی بەڕاهێنەر لەبواری شێرپەنجەی مەمك.پاكێجێكی تایبەت وەردەگرن كەهەموو پێداویستیە تایبەت و پێویستەكانی تێدایە بۆبوون بەڕاهێنەر.بۆ زانیاری پەیوەندی بكەن بە:07725462985

Partners