الإعلانات

الرئيسية / الإعلانات

الإعلان

بنجوين مدينة التعلم

خولێکی تایبەت بۆ فێربوونی هونەری نووسینی کوردی لە پێنجوێن دەست پێ دەکات

پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنێت کە خولێکی نوێ و تایبەت بۆ فێربوونی هونەری ڕێنووسی کوردی و درووستنووسی لەلایەن پسپۆڕێکی ناسراوەوە پێشکەش دەکرێت.وردەکارییەکانی خولمامۆستای خول: د. بەهمەن تاهیر نەریمان، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لە زمانی کوردیناونیشانی خول: هونەری ڕێنووسی کوردی و درووستنووسی سەرەتایەک بۆ تەکنیکی نووسین چۆن پارچە نووسین (پەڕەگراف) بنووسین؟ چۆن لە نووسیندا بەڕێنووسێکی ڕاست و درووست بنووسین؟کات و شوێنی بەڕێوەبردنبەرواری دەستپێک: ٣٠ی تەمموزی ٢٠٢٥ - ڕۆژی چوارشەممەکاتژمێر: لە کاتژمێر ٢ تا ٥ی ئێوارەشوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەمماوەی خول: دوو ڕۆژبۆچی ئەم خولە گرنگە؟لە سەردەمی ئێستادا، توانای نووسینی درووست و کاریگەر یەکێکە لە لێهاتووییە گرنگەکان بۆ هەموو کەسێک. ئەم خولە دەرفەتێکی بێ وێنەیە بۆ: فێربوونی ڕێساکانی نووسینی ڕاست و تێگەیشتوو پەرەپێدانی توانای دەربڕین بە زمانی کوردی ناساندنی تەکنیکە مۆدێرنەکانی نووسین باشترکردنی بۆنەی زمان و دەستووری کوردی.

دەرفەتێکی زێڕین بۆ داهاتوویەکی ڕۆشن لە پێنجوێن!

پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە شانازییەوە خولێکی تایبەت و بێ بەرانبەر بۆ فێربوونی دانانی تائسیساتی (بناغە)ی کارەبای ناوماڵ بەشێوازێکی ئەکادیمی و کرداری دەکاتەوە.ئەم خولە بۆ کێیە؟:ئەم دەرفەتە نایابە تایبەتە بۆ هەموو ئەو کەسانەی خەونیان ئەمانەیە:شارەزاییەکی پراکتیکی و کاریگەر: بەدەستهێنانی شارەزایی پێویست لە بواری کارەبای ناوماڵدا فێربوونی تەکنیکە نوێیەکان و ئامرازە پیشەییەکانپیشەیەکی پڕ سوود و دابینکراو: گۆڕینی ژیانتان بۆ باشتر بە پیشەیەکی بەرقەرار دەرفەتی کارکردن لە پڕۆژە جیاوازەکانبەشداری لە گەشەکردنی کۆمەڵگە: بوون بە بەشێک لە پێشخستنی پیشەیی شارەکەمان هاوکاری کردن لە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاریخولەکە لە لایەن کەسانی شارەزا و پسپۆڕەوە دەوترێتەوە ئەوانیش بەڕێزان:-علی اصغر علی اکبر (ئەندازیاری کارەبا)-ئاریان عمر انور شارەزای بواری کارەبا (وەستا)چی فێر دەبیت؟:تیۆری + پراکتیک = سەرکەوتنئەم خولە نەک تەنها زانیاری تیۆری پێشکەش دەکات، بەڵکو بە شێوەیەکی پراکتیکی و کرداری فێرتان دەکات:دامەزراندنی سیستەمی کارەبایی: فێربوونی چۆنیەتی دامەزراندنی سیستەمی کارەبای ناوماڵ بە دروستی. ناسینی جۆرە جیاوازەکانی کێبڵ، سویچ و ئامێرەکان.دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن: شیکردنەوەی کێشە کارەباییەکان بە شێوەیەکی زانستی فێربوونی ڕێگاکانی چارەسەری کێشەکانسەلامەتی کارەبایی: دابینکردنی سەلامەتی کارەبایی لە ماڵەکاندا پاراستنی خێزان لە مەترسییە کارەباییەکانخولەکە بێ بەرانبەرە!تکایە ئەم دەرفەتە بەنرخە لە دەست مەدە!بۆ ناو تۆمارکردن لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە:https://forms.gle/HN6EruH7VSsJwnfm7یاخود لەڕێگەی ئەم دووژمارە مۆبایلەوە ناوت تۆماربکە:0770601040407506010404

الشركاء