پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولی بێ بەرامبەری هونەری وتاربێژی دەکاتەوە..

پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولی تایبەتی هونەری وتاربێژی لە ڕێکەوتی ٣ بۆ ٥ی مانگی ئابی ٢٠٢٥ دەکاتەوە. ئەم خولە تایبەتە لە ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممە لە کاتژمێری ٢ بۆ ٥ی پاش نیوەڕۆ بەڕێوەچێت.

خولەکە کە لەلایەن بەڕێز (محمد میرانی) ڕاهێنەری پسپۆڕەوە ئامادەکراوە، بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانە داڕێژراوە کە دەیانەوێت کارامەییان لە قسەکردنی گشتی بەرز بکەنەوە و زاڵ بن بەسەر ترس و شەرم و کێشەکانی تۆنی دەنگ.

🟢خولەکە بە تایبەتی سوودبەخشە بۆ:
♦️مامۆستایان لە قۆناغە جیاوازەکانی خوێندن
♦️خوێندکارانی زانکۆ
♦️کارمەندانی ڕاگەیاندن
♦️ڕاهێنەران لە بوارە جیاوازەکان
♦️کارمەندانی بازرگانی و ڕیکلام
♦️هەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببن بە قسەکەرانی سەرکەوتوو

🟢ڕاهێنەری پسپۆڕ:
بەڕێز محمد میرانی کە ڕاهێنەری ئەم خولەیە، خاوەنی ئەم پلەو بڕوانامانەیە:
♦️بڕوانامەی TOT
♦️سێ بڕوانامەی نێودەوڵەتی ڕاهێنان
♦️سەرۆکی ڕێکخراوی پەرۆش
♦️ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆبەندی ڕێکخراوەکانی کوردستان

🔵تێبینی : بەشداریکردن سنووردارە و لە کۆتاییدا بڕوانامە بە بەشداربووان دەبەخشرێتە بەشداربووان. ئەم خولە بێ بەرامبەرە و هەموو هاونیشتمانییەک دەتوانن سوودی لێ وەربگرێت.

🟢شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم بەڕێوەدەچێت.

هاوبەشەکان