
خولی فریاگوزاری سەرەتایی دەستپێدەکات
بۆ سەرجەم دەرچوان و خوێندکارە پزیشکییەکانی شاری پێنجوێن و دەوروبەری ....
لەدرێژەی کارو چالاکییەکانی (پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون) هەڵدەستین بە کردنەوەی کۆرسێکی فریاگوزاری سەرەتایی و بەڕێوەبردنی حاڵەتە فریاکەوتنەکان کە ئەم بابەتانە لەخۆدەگرێت :
1. گرنگترین هەنگاوەکانی فریاگوزاری سەرەتایی
2.سیفەتەکانی فریاگوزاری نمونەیی
3. کەل و پەلەکانی ناو جانتای فریاگوزاری
4. بوژانەوەی دڵ و سییەکان
5. کۆنتڕۆڵی خوێنبەربوون
6.جێگیرکردنی شکاوی
7. فریاگوزاری سەرەتایی لەکاتی خنکانداکۆرسەکە بەشێوازی ڕووبەروو بەڕێوەدەچێت و هیچ تێچوویەکی نییە بۆ خوێندکار ،لەکۆتایی دا بڕوانامە دەدرێتە بەشداربوان ..
کۆرسەکە ماوەی 2 ڕۆژ دەخایەنێت لەڕۆژەکانی
30-31/12 بەڕێوەدەچێت کاتژمێر 9 بۆ
12 ی نیوەڕۆ
کۆرسەکە بۆ سەرجەم بەشە پزیشکییەکانە..
بۆبەشداریکردن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلەوە: 07725462985
(ڤایبەر - تەلەگرام - وەتسئەپ)
تێبینی : ناونوسین و بەشداریکردن سنوردارە