
سیمینارێکی تایبەت بەقوتابیانی قۆناغی 12
ڕۆژی پێنجشەممە 16/11/2023 بەمەبەستی هاندان وپشتگیری هەوڵەکانیان بەڕێز دکتۆر محی الدین محمدخانی سەرپەرشتیاری بەشی پەروەردەیی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون سیمینارێکی بۆ قوتابیانی قۆناغی 12 بەشدار لەخولی بەهێزکردنی پڕۆژەکە سازکرد.
تیایدا وێڕای سوپاس وپێزانین بۆ مامۆستایان وقوتابیان جەختکرایەوە لەسەر پشتگیری وڕەوایەتی داواکاری مامۆستایان وجێبەجێکردنی داوا ومافەکانیان ، لەهەمانکاندا تیشکخرایە سەر پرۆسەی پەروەردە وفێرکردن وهەستیاری قۆناغی 12 لەدیاریکردنی چارەنووسی قوتابیان.