ببە بە راهێنەر لە هۆشیاركردنەوەی خانمان تایبەت بە شێرپەنجەی مەمك


پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون خولێكی پێگەیاندنی راهێنان دەكاتەوە تایبەت بە پێگەیاندنی ڕاهێنەر لەبواری هۆشیاركردنەوەی تایبەت بەشێرپەنجەی مەمك.
ئامانجی ئەم خولە:
پێگەیاندنی راهێنەرە لەبواری هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە تایبەت بەشێرپەنجەی مەمك لەرێگای:
• ئاشناكردنی بەشداربوون بەبنەماسەرەكیەكانی بەرێوەبردنی خولی ڕاهێنان.
• فێربوونی بەشداربووان لەسەر بنەما سەرەكیەكانی راهێنانی كاریگەر
• ئاشناكردنی بەشداربووان لەسەر زانیاری پێویست لەسەر لایەنە جیاوازەكانی شێرپەنجەی مەمك و ڕێگاكانی زوو ناسینەوە و خۆپاراستن لێی.
• بەكارهێنانی پاكێجی تایبەت بەشێرپەنجەی مەمك

كێ‌ دەتوانێت بەشدار بێت:
هەموو خوێندكاران و دەرچوانی پەیمانگا و كۆلێجە پەیوەندارەكان بەبواری تەندروستی پزیشكی یەوە.
ماوەی خول:
خولەكە 2 ڕۆژ دەخایەنێت و ڕۆژانە بۆ ماوەی 8 كاتژمێر و تێكرای ماوەی خولەكە 16 كاتژمێرە.
بەشداربووان لەكۆتایی خولەكەدا :
دەبنە خاوەنی بڕوانامەی تایبەت وەك ڕاهێنەری باوەڕپێكراوی هەریەكە لەپڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون و سەنتەری هۆشیاری تەندروستی بەڕاهێنەر لەبواری شێرپەنجەی مەمك.
پاكێجێكی تایبەت وەردەگرن كەهەموو پێداویستیە تایبەت و پێویستەكانی تێدایە بۆبوون بەڕاهێنەر.
بۆ زانیاری پەیوەندی بكەن بە:
07725462985

Partners