سیمینارێک دەربارەی کاریگەری زیرەکی دەستکرد لەسەر پەروەردە لە پێنجوێن ئەنجام دەدرێت

پڕۆفیسۆر دکتۆرە نەهلە محەمەد سەعید سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی "شۆڕشی فێربوونی زیرەک: چۆن زیرەکی دەستکرد پەروەردە دووبارە دروست دەکاتەوە؟" پێشکەش دەکات.
ئەم سیمینارە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٤/٧/٢٠٢٥ لە کاتژمێر ٩ی پێش نیوەڕۆ لە هۆڵی پێنجوێن شاری فێربوون لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوە دەچێت.
سیمینارەکە بە تایبەتی بۆ مامۆستایان، سەرپەرشتیاران، کەرتی پەروەردە و هەموو چین و توێژەکان ئامادە کراوە، کە تێیدا باس لە گۆڕانکارییەکانی زیرەکی دەستکرد لە بواری پەروەردەدا و کاریگەری لەسەر شێوازەکانی فێربوون و فێرکردن دەکرێت.
ئەم سیمینارە لەچوارچێوەی چالاکییەکانی پێنجوێن شاری فێربوون بەڕێوە دەچێت و دەرفەتێکی گرنگە بۆ ئاشنابوون بە نوێترین شێوازەکانی بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا لە پەروەردەدا.

الشركاء