2025-08-03
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
لە مەراسیم و ئاهەنگێکی خنجیلە و تاییبەتدا خولی هاوینەی منداڵان لە پێنجوێن کۆتاییهات..
زیاتر لە ١٢٠ منداڵ بڕوانامەی بەشداری و دیاریی تایبەتیان وەرگرت.پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن.- ئەمڕۆ بە شکۆیەکی تایبەت، خولی هاوینەی تایبەت بە منداڵان کۆتاییهات کە بە ماوەی یەک مانگ لە چوارچێوەی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" بەڕێوەچوو.- تەمەنی بەشداربووان: ٦ بۆ ١١ ساڵبە دوو بازنە و لە دووهۆڵدا منداڵەکان خولەکەیان خوێند.- ژمارەی منداڵانی بەشداربوو: زیاتر لە ١٢٠ منداڵ.- کاتی ڕۆژانە: ٨:٣٠ - ١١:٠٠ی پێش نیوەڕۆ.- ڕێکەوت: ٣-٨-٢٠٢٥ یەکشەممە.لە ئاهەنگی کۆتاییدا بڕوانامەی بەشداری خول بەسەر سەرجەم منداڵانی بەشداربوودا دابەشکرا ، هاوکات دیاریی تایبەتیش لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە بەخشرایە سەرجەم منداڵانی خول.- جێی باسە بەسوپاسێکی بێ پایانەوە دیارییەکی تایبەتی دیکەش ئامادەکرابوو لەلایەن بەڕێز خاتوو (ڕێزان) ەوە بەخشرایە سەرجەم ستافی مامۆستا و منداڵان، ئەم دییارییە بەنرخەی پڕۆگرام و سەرجەم منداڵان نیشانەی هەستێکی بەرز و هێزێکی بەتین و پشتگیرییەکی ناوازەی ئەم خزمەتەیە کە پێشکەش دەکرێت. هیوای سەرفرازی و سەرکەوتن و ئارامی لەژیاندا بۆ بەڕێز خاتوو ڕێزان دەخوازین .پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون قووڵترین سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرجەم مامۆستا خۆبەخشەکان دەربڕی کە لەماوەی خولی هاوینەدا بە خۆبەخشی خزمەتی منداڵانیان کرد و بەشێکی گرنگیان لە سەرکەوتنی ئەم پڕۆگرامە گرنگەدا هەبوو، بەوهۆیەشەوە قەڵغانی سوپاس و پێزانیینی تاییبەتی پڕۆگرام بەخشرایە ئەم مامۆستا بەڕێزانە:١-ژینۆ رەسول٢-تاڤگە یعقوب٣-شکوریە غفور٤-ئاڤان رەحیم٥-کیژان غفور٦-چاوان نەریمان٧-تابان عثمان٨-ئاری بارام٩-مینو عباس١٠-سۆلین گۆران١١-شاجوان حسێن١٢-ژیار فاتیح
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سوپاسی هەموو لایەنگر و هاوکارەکانی دەکات و بەڵێنی درێژەدانی ئەم جۆرە چالاکییە گرنگانە دەدات بۆ پەروەردەی نەوەی داهاتوو.
لینکی ڕاپۆرتی خولی منداڵان