بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە خولی کارەبای ناوماڵ لە پێنجوێن هات

خولى گشتیى

2025-08-14
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

پێنجوێن - ١٤ ئابی ٢٠٢٥
خولی تایبەتی فێربوونی کارەبای ناوماڵ لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون پاش ٥ ڕۆژ لە کتێبخانەی گشتی شارەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.
تایبەتمەندییەکانی خولەکە:
بێ بەرانبەر بۆ هەموو بەشداربووان
دوو پسپۆڕ بەڕێوەیان برد:
علی اصغر علی اکبر (ئەندازیاری کارەبا)
ئاریان عمر انور (شارەزای کارەبا)
چی فێربوون:
  دامەزراندنی سیستەمی کارەبای ناوماڵ
  چارەسەرکردنی کێشە کارەباییەکان
  پاراستنی سەلامەتی کارەبایی
  بەکارهێنانی ئامرازە پیشەییەکان
کاتی خولەکە:
ڕۆژانە ٨:٣٠ - ١١:٠٠ی بەرانبەرنیوەڕۆ
لە کۆتاییدا قەڵغانی سوپاس بە ڕاهێنەران و بڕوانامەی بەشداری بە هەموو بەشداربووان بەخشرا.
ئەم خولە دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ پەرەپێدانی شارەزایی پیشەیی و دۆزینەوەی کاری بەرقەرار لە بواری کارەبادا.
 

هاوبەشەکان