دەستپێکردنی خولی کارەبای ناوماڵ لە پێنجوێن

خولى گشتیى

2025-08-10
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

١٠-٨-٢٠٢٥ یەکشەممە
ئەمڕۆ بە سەرکەوتوویی خولی تایبەتی فێربوونی کارەبای ناوماڵ لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون دەستی پێکرد.
خولەکە بێ بەرانمبەرە و لە لایەن دوو پسپۆڕی شارەزاوە پێشکەش دەکرێت ئەوانیش بەڕێزان :ـ
،
• علی اصغر علی اکبر - ئەندازیاری کارەبا
• ئاریان عمر انور - شارەزای بواری کارەبا
بەشداربووان فێری ئەم بوارانە دەکرێن
:
  دامەزراندنی سیستەمی کارەبای ناوماڵ
  چارەسەرکردنی کێشە کارەباییەکان
  پاراستنی سەلامەتی کارەبایی
  بەکارهێنانی ئامرازە پیشەییەکان
ئەم خولە دەرفەتێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی شارەزایی پیشەیی و دۆزینەوەی کاری بەرقەرار لە بواری کارەبادا
.
ماوەی خولەکە ٥ ڕۆژە و ڕۆژانە لە ٨:٣٠ بۆ ١١ی پێشنیوەڕۆ لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوەدەچێت.
 

هاوبەشەکان