
خولی هونەری وتاربێژی لە پێنجوێن بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات
خولى گشتیى
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە ماوەی سێ ڕۆژدا (٣-٥ی ئابی ٢٠٢٥)، لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن خولێکی نموونەیی لە هونەری وتاربێژی بێ بەرامبەر بە بەشداری ژمارەیەک مامۆستا، خوێندکار ، کارمەند و هاونیشتمانی ئەنجامدا .
پسپۆڕانە- لە لایەن بەڕێز محمد میرانی، خاوەنی بڕوانامەی TOT و سێ بڕوانامەی نێودەوڵەتی، بەشێوەیەکی خۆبەخشانە بەسوپاسەوە ئەم خولە ئەنجامدرا.
ئامانجەکانی خولەکە بریتیبوون لە :
✓ پەرەپێدانی کارامەیی قسەکردنی گشتی
✓ زاڵبوون بەسەر ترس و شەرم
✓ پێشکەشکردنی بەرهەمهێنانی کاریگەر
خولەکە بە تایبەتی بۆ مامۆستایان، خوێندکارانی زانکۆ، کارمەندانی ڕاگەیاندن، ڕاهێنەران و هەموو ئەوانەی دەیانەوێت ببن بە ووتاربێژێکی سەرکەوتوو گونجاو بوو.
لە کۆتاییدا سەرجەم بەشداربووان بڕوانامەی بەشدارییان وەرگرت و هاوکات قەڵغانی سوپاس و پێزانینی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" بەخشرایە ڕاهێنەری خۆبەخشی خول بەڕێز (محمد میرانی).
.ئەم چالاکییە وەک بەشێک لە هەوڵەکانی پەرەپێدانی کارامەیی کەسایەتی و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا جێبەجێ کرا.