سەرەکی
ئاگادارینامەکان
بوارەکان
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
چالاکی
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
پڕۆژەکان
دەربارەی ئێمە
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
سیستەم
تاریک
ڕووناک
Ku
English
کوردی
العربية
سەرەکی
بوارەکان
ئاگادارینامەکان
چالاکی
پڕۆژەکان
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
چالاکییەکان
سەرەکی / چالاکییەکان
چالاکی
پێنجوێن شاری فێربوون
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
2025-07-22
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
وۆرک شۆپێکی تایبەت بە تەکنیک و شێوزای ئامادەکردنی سیڤی بۆ دۆزینەوەی کار ئەنجامدرا
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لەگەڵ سەنتەری ڕاوێژکاری کۆچی پارێزگای سلێمانی، وۆرک شۆپێکی تایبەتیان بۆ ئامادەکردنی سیڤی و ڕێنوێنی کار سازکرد. ئەم وۆرک شۆپە بەمەبەستی کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی و یارمەتیدانی هاوڵاتیان بۆ دۆزینەوەی دەرفەتەکانی کار ئەنجام درا.ئەم وۆرک شۆپەکە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٢/٧/٢٠٢٥ لە کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن پێشکەشکرا. ماوەی وۆرک شۆپەکە ٢-٣ کاتژمێر بێ بەرامبەر بوو.بەشداربووان فێری نووسینی سیڤی پیشەیی، تەکنیکەکانی گەڕان بەدوای کار، ئامۆژگاری دەربارەی دەرفەتەکانی کار لەناوەوە و دەرەوەی وڵات، و شارەزایی چاوپێکەوتن دەکران. وۆرک شۆپەکە لەلایەن ڕاهێنەران محمد بەهجەتسەعید و ناز زیرەک عادل پێشکەش کراوە. link
زیاتر بخوێنەوە
2025-04-29
پێنجوێن - خوێندنگەی گەرمکی بنەڕەتی
پلاندانان و کاری پێکەوەیی
سیمینارێکی گرنگ و بەسود بۆ مامۆستاکانی قوتابخانەی گەرمکی بنەڕەتی کە لەلایەن بەڕێز(مامۆستا ئومێد عمر اسماعیل)کە ئەندامی بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونە ئەنجامدرا کە تیایدا باس لە تایبەتمەندیەکانی پلان دانان و قۆناغەکانی چۆنیەتی پلاندانان و جێبەجێکردنی کارایی و باشتر کردنی سەرچاوەکان بڕیاردان و جێبەجێ کردنی،گرفت و کەموکوڕییەکانی پلاندانان باس کرا. لە کۆتایشدا لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەی گەرمکی بنەڕەتی سوپاس و پێزانین بەخشرایە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون زۆر سوپاس بۆ مامۆستایانی قوتابخانەی گەرمکی بنەڕەتی و بەڕێوەبەر مامۆستا (ئازاد محمد ) کە زۆر هاوکارمان بوون لە بەڕێوەبردنی سیمینارەکە..
زیاتر بخوێنەوە
2025-04-17
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و ڕێکخراوی ملەکەوە کۆدەبنەوە.
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە، لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا گرنگی پەیوەندی نزیک و هاوکاریی زیاتریان بۆ خزمەتکردنی ژینگە جەختکردەوە. لەم کۆبوونەوەیەدا بەڕێوەبەرانی هەردوو لایەن گفتوگۆیان لەسەر چەندین پڕۆژەی هاوبەشی ژینگەپارێزی کرد، بە مەبەستی: بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان دوو دامەزراوە پەرەپێدانی چالاکیی هاوبەش بۆ پاراستنی ژینگە هەڵسەنگاندنی دەرفەتەکانی هاوکاری لە داهاتوودا بەشداربووان گەیشتنە ڕێکەوتن بۆ دارشتنی پلانێکی هاوبەش بۆ چالاکییەکانی داهاتوو
زیاتر بخوێنەوە
2025-02-23
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
کۆبوونەوەی پێنجوێن شاری فێربوون لەگەڵ تیمە خۆبەخشە جیاجیاکانی پڕۆگرام
بەمەبەستی باسکردن لە چۆنیەتی دروستکردنی تیم و کارکردن بە تیم جیاکردنەوەی بوارەکان و باسکردن لە کارکردن لەگەڵیان و گۆڕینەوەی بیروڕاکان ئەمڕۆ لە لایەن بۆردی باڵای پڕۆگرامەوە کۆبوونەوەیەکی گشتگیر لەگەڵ تیمە خۆبەخشە جیاجیاکان ئەنجامدرا،کە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست دەکرێت بە کارکردن لەسەری.
زیاتر بخوێنەوە
2025-02-17
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
پێنجوێن واژووکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن ئەنجام دەدات.
واژووکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان پێنجوین شاری فێربوون و ڕێکخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان(PDO) لە پێنجوێن. وەک دەستپێک ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان بەشێک لە چالاکییەکانی لە چوارچێوەی پرۆژەیی (ژن و ئاشتی) بردۆتە ئەم قەزا جوانە بە ئامانجی ئەنجامدانی چالاکی زیاتر و کاری پێکەوەی لە پێنجوێن بۆ گەشەپێدان توانا و لێهاتووی ژنان.
زیاتر بخوێنەوە
2025-01-25
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
کاری ئەمڕۆ مەسپێرە بە سبەی..
(دەرمانێکی کاریگەر بۆ دەردێکی درێژخایەن). ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٥-١-٢٠٢٥ لە پێنجوێن - سیمینارێکی گرنگ و پەروەردەیی سەبارەت بە دەرمانی کاردواخستن بەڕێوەچوو، کە تیایدا (گەشتیار غەریب)، کە خاوەنی چەندین نوسین و کتێبی وەڕگێردراوی بواری مامەڵە و بزنسە لە سێکتەرە جیاجیاکانی ژیاندا، باسی دەرمانی کاردواخستنی لە بوارە پەروەردەیی و بزنسییەکان کرد. بەشداربووان زانیاری بەسوودیان لەسەر ئەم بابەتە گرنگە وەرگرت. لە سیمینارەکەدا چەمکەکانی دواخستن و کاریگەرییەکانی لە بوارەکانی پەروەردە و بزنسدا شیکرانەوە. بەشداربووان دەرفەتی ئەوەیان بوو پرسیار بکەن و زانیاری زیاتر وەربگرن. کاری ئەمڕۆ مەسپێرە بە سبەی ... (دەرمانێکی گرنگە بۆ دەردێکی درێژخایەن). ئەم چالاکییە بەشێک بوو لە هەوڵەکانی پەرەپێدانی زانست و ئەزموون لە بوارەکانی پەروەردە و بزنسدا. لە کۆتاییدا سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی بەڕێز گەشتیار غەریب و زێوەر غەریب کرا کە خاوەنی بزنسێکی گرنگ و سەردەمیین بەناوی (کارسازی شادمان)، کە لەبواری ڕاوێژ و پەرەپێدانی بزنسدا کاردەکەن.
زیاتر بخوێنەوە
2023-11-02
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
خولێکی کارگێڕی ئەنجامدرا بۆ بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنوری پەروەردەی پێنجوین ئەنجامدرا.
زیرەکی سۆزداری و کاریگەریەکانی لەبواری بەڕێوەبردندا.. لە کاتێکدا زۆربەی بەڕێوەبەران و کارمەندان گرنگی بە لێهاتوویی تەکنیکی دەدەن، دوو کەسایەتی دیاری بواری دەروونناسی و کارگێڕی، پ.ی.د. محمدی خانی و پ.ی.د. عبدالفتاح هەورامی، لە سیمینارێکی تایبەتدا پەردەیان لەسەر نهێنی سەرکەوتنێکی گەورەتر لادا - زیرەکی سۆزداری. لەم سیمینارە دەوڵەمەندەدا، کە وەک پردێک وابوو لە نێوان زانست و هونەری بەڕێوەبردندا، بەشداربووان فێری ئەوە بوون چۆن هەستەکانیان بەشێوەیەکی کاریگەر بەکاربهێنن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی و داهێنان لە ژینگەی کارکردندا." تێبینی : سوپاسی بێ پایان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن کە هەمیشە هاوکار و هەماهەنگ بوون و هەمووکات بەدەم خزمەتی زیاتری کەرتی پەروەردەوەبوون هاوکاتیش پاڵپشتیەکی گەورە و کاریگەری پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوونن.
زیاتر بخوێنەوە
2024-09-11
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
دوو سیمیناری گرنگ ئەنجام درا ...
لەچوارچێوەی کار و چالاکیە بەردەوامەکانی (پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون) دوو سیمیناری ساز کرد بۆ بەڕێز (پ.ی.د. عبدالفتاح حمە رحیم هەورامی)بەناو نیشانەکانی ١- سیمیناری یەکەم (لێهاتووییەکانی خوێندکارانی بەشە پزیشکیەکان لە سەدەی ٢١ دا: هەلی بەدەستهێنانی کار لە داهاتوودا). ٢- سیمیناری دووەم (زیرەکی سۆزداری و نهێنی سەرکەوتن لە کەرتی تەندروستیدا)
زیاتر بخوێنەوە
2024-08-21
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
سیمیناری "نهێنی سەرکەوتن لە کاروباری کارگێڕیدا"
بە سەرکەوتوویی سیمینارێکی گرنگ لە بواری کارگێڕی بە ناوی "نهێنی سەرکەوتن لە کاروباری کارگێڕیدا" بەڕێوەچوو، کە لە بەرواری ٢١-٨-٢٠٢٤ لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عبدالفتاح هەورامی پێشکەشکرا. لەم سیمینارە زانستییەدا، پێشکەشکار تیشکی خستە سەر گرنگی لایەنی سۆزداری لە بواری کارگێڕی و بەڕێوەبردندا و چۆنیەتی کاریگەری ئەم لایەنە لەسەر کاری فەرمانبەران. دکتۆر هەورامی باسی لەوە کرد کە هوش سۆزداری و تێگەیشتن لە هەستی کەسانی دیکە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و سەرکەوتن لە شوێنی کاردا. بەشداربووان، سوودیان لە ناوەڕۆکی سیمینارەکە وەرگرت و چەندین پرسیار و تێبینیان پێشکەشکرد لەسەر چۆنیەتی پەرەپێدانی تواناکانیان لە ڕووی مامەڵەکردن لەگەڵ هاوکاران و چارەسەرکردنی کێشە کارگێڕیەکان. جێی باسە کە ئەم جۆرە سیمینارانە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن لە پەرەپێدانی کارامەییەکانی فەرمانبەران و بەڕێوەبەران و یارمەتیدەرن بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی کاری تەندروست و بەرهەمدار لە دامەزراوەکاندا.
زیاتر بخوێنەوە
2024-02-01
پێنجوێن
چۆن ببینە کەسێکی بەرهەمدار؟
سازدانی سیمینارێک تایبەت بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی شارۆچکەی پێنجوێن، لەم سیمنینارەدا کە لەلایەن (د.عبدالفتاح حمە رحیم هەورامی)ەوە پێشکەشکرا تیشکخرایە سەر ئەوەی کە پێویستە فەرمابەر سەرەڕای سەختی و ئاڵەنگارییەکانی ژیانی ڕۆژانەی دەبێت هەوڵبدات کەسێکی بەرهەمداربێت و خۆی لە ڕۆتینە خراپ و ڕوخێنەرەکانی ژیان بپارێزێت.
زیاتر بخوێنەوە
2024-01-31
پێنجوێن- کتێبخانەی گشتی
چۆن کارەکەمان پەرەپێبدەین؟
سازدانی سیمینارێک لەلایەن (د.عبدالفتاح هەورامی) تایبەت بە کارمەندانی کەرتی گشتی مەرزی سەرانبەند بەمەبەستی برەودان بە کاری ڕۆژانەی فەرمانبەران لە دامەزراوە حکومیەکاندا...
زیاتر بخوێنەوە
2023-12-04
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن
پێنجوێن میوانداری گوندی گامێشتەپە دەکات..
ئەمرۆ ڕێکەوتی ٤-١٢-٢٠٢٣ پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە شانازیەوە میوانداری نوێنەرانی گوندی گامێش تەپە ی شارەزوری کرد ئەرکیان کێشا بوو سەردانی پێنجوێنیان کرد کە بە مەبەستی زیاتر ئاشنا بوون و کۆبونەوە لەگەڵ سەرپەرشتیاران و ئەندامانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و هاوکات دروست کردنی هەماهەنگی و پەیوەندی لەگڵ پڕژەکەدا، مایەی خۆشحاڵییە لەلایەن سەرپەرشتیارانی پێنجوێن شاری فێربوونەوە بڕیار دار گوندی گامێش تەپە بەشێک بێت لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، بەپێویستی دەزانین بەناوی سەرپەرشتیارانی پڕۆگرامەوە سوپاسێکی بێپایان ئاڕاستەی نوێنەرانی ئامادەبوی گوندی گامێشتەپە بکەین کە بە هاوڕێیەتی بەڕێز (هاوڕێ نزار حمە) ئەرکیان کێشابوو هاتبوون بۆ شارۆچکەی پێنجوێن و دەستی ماندوو نەبونیان دەگوشین.
زیاتر بخوێنەوە
2023-12-03
سلێمانی - سیدسادق - گوندی گامێشتەپە
خزمەت و گەشەپێدان
ئەمڕۆش لەدرێژەی هەڵمەتی نەمام ناشتن و پاک ڕاگرتنی ژینگەی گوندەکەیان وەک بەشێک لە پڕۆگرامی (پێنجوێن شاری فێربوون) بۆ ڕۆژی دووەم دەستکرا بە پاککردنەوە و دانانی ئاوەڕۆ و شۆردنی کۆڵانەکانی ناو گوندی گامێشتەپە و و پاککردنەوەی ڕێگای سەرەکی گوندەکە،زۆر سوپاس و دەستخۆشیمان …
زیاتر بخوێنەوە
2023-11-18
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن
سیمیناری چۆن بتوانین گەنجی بەهرەمەند پێ بگەیەنین..
لەدرێژەی کاروچالاکی پڕۆگرامەکەماندا بەڕێز د.عبدالفتاح حمەرحیم هەورامی بەڕێوەبەری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لەسیمینارێکی تایبەت کەبۆ لایەنە سیاسیەکانی شارۆچکەی پێنجوێنی ڕێکخرابوو، تیشکی خستە سەر پێگە و ڕۆڵ و کاریگەری گەنج لە ناو حیزبە سیاسیەکان و هاوکات گرنگی پێدانی ئەو لایەنانە بەگەنج تا چ ئاستێکبێت تاکو بتوانین پێکەوە گەنجێک پەروەردە بکەن کە ئامانج و تێڕوانینێکی مرۆڤدۆستانەی بۆ ژیان هەبێت و لە ئەنجامدا ببێتە تاکێکی بەسو بۆ کۆمەڵگا... هاوکات لەکۆتایی سیمینارەکەشدا سەرجەم نوێنەری لایەنە سیاسیەکان پشتیوان خۆیان بۆ پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون دوپاتکردەوە بەمەبەستی بەرەو پێشبردنی پڕۆژەکە و گۆمەڵگا بەگشتی...
زیاتر بخوێنەوە
2023-10-22
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن
کۆڕی تایبەت بە ڕۆڵێ کەرتی سەربازی لەشاری فێربووندا..
لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە لایەن بەڕێز (د.محمدخانی) ئەندامی بۆردی باڵای پڕۆگرام و بە ئامادە بوونی نوێنەرانی هەریەکە لە ئاسایش و پولیس و پۆلیسی هاتووچۆ و بەشە سەربازییەکانی دیکەیی پێنجوێن، کۆڕێک تایبەت بە ڕۆڵ و ئەرک و مافی هاوڵاتی و کارمەندانی کەرتی سەربازی ئەنجامدرا.
زیاتر بخوێنەوە
1
2
هاوبەشەکان