سەرەکی
ئاگادارینامەکان
بوارەکان
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
چالاکی
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
پڕۆژەکان
دەربارەی ئێمە
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
سیستەم
تاریک
ڕووناک
Ku
English
کوردی
العربية
سەرەکی
بوارەکان
ئاگادارینامەکان
چالاکی
پڕۆژەکان
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
چالاکییەکان
سەرەکی / چالاکییەکان
چالاکی
پێنجوێن شاری فێربوون
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
2024-07-27
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
دارستان و ژیان (گرنگی و پاراستنی)
ئەمڕۆ شەممە لە چوارچێوەی چالاکیەکانی (پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون) و بەهاوبەشی (ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە) بەرواری ٢٧-٤-٢٠٢٤ سیمینارێکی ژینگەیی لەژێتناونیشانی دارستان و ژیان (گرنگی و پاراستنی) ڕێکخرا بۆ بەڕێز مامۆستا (حسن ڕەوش) ناسراو بەپارێزەر، شارەزا و توێژەر لەبوارت دارستانەکانی زاگرۆز ...
زیاتر بخوێنەوە
2024-04-22
پێنجوێن
کۆڕی (دۆزینەوە و داهێنانی نوێی و زانست)
ئەمڕۆ بەرواری ٢٢-٤-٢٠٢٤ لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە کۆڕێکی هۆشیاری ژینگەیی ڕێکخرا لەژێر ناونیشانی (دۆزینەوە و داهێنانی نوێی و زانست) بۆ بەڕێز (پڕۆفیسۆر دکتۆر سامان ٲحمد) پسپۆڕی بواری ڕووەک و فلۆرای کوردستان
زیاتر بخوێنەوە
2024-04-16
پێنجوێن
خزمەتکردنی نەمامە چێندراوەکان
نەمامەکانی ناوچەی پێنجوێن خەریکە دێنە بەر،تکایە با هاوکاریان بین،خاوەندارێتی و پاراستنیان لەئەستۆ بگرین. خەمی ژینگە و چاکەی گشتی، ئەرکی خۆبەخشانی گروپی نەمام ، جوانترین دەست خۆشی و پێزانینمان هەیە بۆیان. ئەمڕۆ سێ شەممە بەروری ١٦/ ٤ /٢٠٢٤ ڕۆڵە خۆبەخشەکانی نیشتمان لە گروپی نەمام ، لە کاتژمێر ٦ ی بەیانیەوە ، هەڵمەتی بەهارەیان دەستپێکرد بۆ ئامادەکردنی بنی نەمامەکانی ڕێگای پێنجوێن-گەرمک بۆ وەرزی ئاودان ، کە لە درێژەی ٩ سەعات کارکردندا توانیان زۆربەی کارەکە بە هەرەوەزی و لە کەشێکی برایەتیدا تەواو بکەن. سوپاس بۆ بەشدارانی هەڵمەتەکە و لەشیان ساغ بێت.
زیاتر بخوێنەوە
2024-04-15
پێنجوێن
ژینگە ژیانە و ژیانیش پێویستی بە پاراستنە ...
ڕێکخراوەکانی ژینگەیی هۆشداریی دەدەن لەوەی، گیا بەهارییەکان لە سنووری پێنجوێن مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە و داوا دەکەن کارێک بکرێت بۆ ڕێگرییکردن لەو مەترسییە. ئەمڕۆ، لە پێنجوێن، بە دەستپێشخەریی ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و گرووپی نەمام، بە ئامادەبونی تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنوورەکە، چالاکوانان و مامۆستایانی ئاینیی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا و تێیدا ڕایانگەیاند، گژوگیا بەهارییە کوێستانییەکان لە سنوورەکەدا مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە و هۆکارەکەشیان خستەڕوو. 🔴 لە ئێستادا بازگەی هۆشیاری بۆ کوێستانەکانی چەمی شلێر لە لایەن پۆلیسی دارستانی گەرمکەوە داندراوە، جێگای دەستخۆشیە. لە بازگەکەدا سەرەڕای پێدانی پەڕەی ڕێنمای ژینگەیی، ڕێنمای بە هاوڵاتیان دەدرێت دەربارەی شێوازی پەسەند لە کۆکردنەوەی گیا کوێستانیەکاندا. ⚠️ تکایە ئاگاداربن بازگەکە بۆ هۆشیاریە و ڕێگری نییە لە چوونی هاوڵاتیان بۆ کوێستانەکان، بەڵام هەڵکەندنی گیا کوێستانی و بەهارییەکان بە سەلک و ڕەگەوە یاخود بەکارهێنانی گیاکەن بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە. سوپاس بۆ رێكخراوی ملەكەوە بۆ پاراستنی ژینگە سوپاس بۆ پۆلیسی دارستانی گەرمک. سوپاس بۆ گروپی نەمام سوپاس بۆ قائمقاميەتى قەزاى پێنجوێن سوپاس بۆ هەموو یەکە ئیداریەکانی تر کە پاڵپشتی هۆشیارییەکە دەکەن.
زیاتر بخوێنەوە
2024-04-13
پێنجوێن
تکایە با هاوکاربین .. هۆکار نەبین !!
(ڕيکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە): هۆشداری دەدات لە کەمبونەوە و نەمانی گیا بەهارییەکان، لە ئەگەری بەردەوامی ئەمشێوازەی ئێستا لە هەڵکێشانی گیا بەهارییەکەن بەڕەگەوە و بەتایبەت گیاکانی ناوچە کوێستانییەکان. بەم هۆیەوە بەگرنگی دەزانین لەم بەهارەدا هەموومان هاوکاربین لە هەڵمەتی پاراستنی گیا بەهارییە سروشتییەکان لە لەناوچوون و هۆکارنەبین لە لەناوبردنیان. ئەوەش بە هەڵنەکەندنی گیاکان لە ڕەگەوە و بڕینی قەدەکانیان و هێشتنەوەی ڕەگەکانیان لەخاکدا بەمەبەستی دوبارە ڕوانەوەیان لە ساڵانی ئایندەدا .. تێبینی: هەڵمەتەکە بەهاوبەشی هەریەکە لە (پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون) و (ڕيکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە) و (گروپی نەمام) و ژینگە دۆستان و هاوڵاتیان بەڕێوەدەچێت.
زیاتر بخوێنەوە
2024-02-21
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
لەڕێگەی کشتوکاڵەوە تەندروستی و ژینگەمان دەپارێزین...
بەهۆی گرنگی پێگەی جوگرافی و کشتوکاڵی شارۆچکەی پێنجوێنەوە لەچوارچێوەی کار و چالاکیەکانی (پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون) ئەمڕۆ بەرواری ٢١-٢-٢٠٢٤ کۆڕی (چۆنێتی بەکارهێنانی پەینەکیماییەکان و زەرەر و زیانەکانی) لە لایەن بەڕێز خوێندکاری دکتۆرا(مسلم سڵێمان محمود) ئەنجامدرا. بە ئامادەبوونی ژماریەک جوتیاری شارۆچکەی پێنجوێن، بەمەبەستی ئاشناکردن و هۆشیارکردنەوەی جوتیارە بەڕێزەکانی شارۆچکەکە تاکو بەدووربن لە زەرەر و زیانەکانی پەینی کیمیایی و هاوکات پاراستنی تەندروستی بەرکارهێنەری بەرووبوومەکانیان و لەهەمانکاتدا پاراستن و گەشەپێدانی ئەو زەویانەی کە کشتوکاڵی تێدادەکرێت.
زیاتر بخوێنەوە
2023-12-02
سلێمانی - قەزای سەیدسادق - گوندی گامێش تەپە
فراوانبوونی پڕۆژەی ناشتنی نەمام کارێکە مایەی شانازی هەمووانە....
فراوانبوونی پڕۆژەی ناشتنی نەمام کارێکە مایەی شانازی هەمووانە.... لە درێژەی چالاکی هەڵمەتی ناشتنی نەمام ئەمڕۆ بەرواری ٢/١٢/٢٠٢٣ گوندی گامێشتەپە کەم لە چوارچێوەی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خۆشبەختانە دانیشتوانی ئەم گوندە ئازیرە درێژەیان بە چاندنی نەمامدا لە گوندەکەیان وەک پشتیوانییەک بۆ ئەم چالاکیە گرنگەی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون، بەناوی دەستەی سەرپەرشتیارانی پڕۆگرامەکەمان و گروپی نەمامی پێنجوێن سوپاسی بێ پایان ئاڕاسەی شارەزوور و تاک بەتاکی دانیشتوانی گونی گامێشتەپە دەکەین کە بەردەوام هاوکار و پشتیوانی کار و چالاکیەکانمان دەکەن...
زیاتر بخوێنەوە
2023-12-11
سلێمانی - بارەگای ڕێکخراوی ئازادبوون
ڕۆشنبیرانی ژینگە و ژیان
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ڕێز لە هەوڵە ژینگەیەکانی (ڕێکخراوی ئازادبوون) دەگرێت. سوپاس و پێزانین بۆ بەڕێزان (تیمیی بەڕێزی پەروەردەیی لە ڕێکخراوی ئازادبوون) ڕێزدەگرین لە هەوڵەکانتان وەک ڕێکخراوێکی کارای ژیینگە دۆست، لە هەڵمەتی کۆکردنەوەی (پیل و پاتری) لەکارکەوتوو لەپێناو ژینگەیەکی پاکتر و ئاییندەیەکی باشتر بۆنەوەکانمان.
زیاتر بخوێنەوە
2023-12-11
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن
کشتوکاڵ وەک شادەماری ئابووری ...
لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە لایەن بەڕێز (د.محمدخانی) ئەندامی بۆردی باڵای پڕۆگرام سیمینارێکی تایبەت بە کەرتی کوشتوکاڵی بۆ ژمارەیەک لە جوتیارانی شارۆچکەی پێنجوێن ئەنجامدرا بە مەبەستی زیاتر بەروپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ لە ناوچەکەدا بەبەکارهێنانی میتۆد و ڕێگا زانستیەکانی سەردەم، لە سیمینارەکەدا بەڕێز (د.محمدخانی) وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ سەرجەم جوتیارانی پێنجوێن، ئاماژەی بەودا کە بەوپەڕی توانامانەوە هاوکار و پشتیوان دەبین بۆ زیاتر خزمەتکردنی جوتیارانی سنورەکە لەڕێگەی پڕۆژەکەمانەوە.
زیاتر بخوێنەوە
2023-10-22
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن
سیمیناری ڕەوشی ژینگە و پەرەپێدانی
سازکردنی سیمینارێک تایبەت بە گرووپی نەمام و ژینگە دۆستانی شارۆچکەی پێنجوێن لە چوارچێوەی کار و چالاکیەکانی پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون سەبارەت بە ڕەوشی ژینگە و پەرەپێدان و گەشەپێدانی هۆشیاری ژینگەیی لە شارۆچکەی پێنجوێن.
زیاتر بخوێنەوە
2023-10-01
سیمیناری پاراستنی ژینگە و بەرپرسیارێتی تاک
سیمیناری پاراستنی ژینگە و بەرپرسیارێتی تاک
بەرواری 1-10-2023 بەبەشداری ژینگەدۆستان و ڕێکخراوە ژینگەیی و کەسایەتیەکانی شارۆچکەی پێنجوێن سیمینارێکی ژینگەیی لە لایەن (د.محمدی خانی)یەوە پێشکەشی ئامادەبوان کرا، و تێیدا جەخت لە بەکلتوریکردنی پاراستن و گەشە پێدانی ژینگە کرایەوە و هەڵمەتێکی گرنگیش بۆ خاوێنکردنەوەی قوتابخانەکانی پێنجوێن و لە هەمانکاتیشتدا کۆکردنەوەی (پیل) پاتری لە لایەن پڕۆژەی (پێنجوێن شاری فێربوون)ەوە درا بە مەبەستی پاک ڕاگرتنی ژینگە و کەمکردنەوەی ئاسەوارەکانی پیسبونی ژینگە..
زیاتر بخوێنەوە
1
2
هاوبەشەکان