چالاکییەکان

سەرەکی / چالاکییەکان

چالاکی

پێنجوێن شاری فێربوون

2025-08-05
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

خولی هونەری وتاربێژی لە پێنجوێن بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات

پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە ماوەی سێ ڕۆژدا (٣-٥ی ئابی ٢٠٢٥)، لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن خولێکی نموونەیی لە هونەری وتاربێژی بێ بەرامبەر بە بەشداری ژمارەیەک مامۆستا، خوێندکار ، کارمەند و هاونیشتمانی ئەنجامدا .پسپۆڕانە- لە لایەن بەڕێز محمد میرانی، خاوەنی بڕوانامەی TOT و سێ بڕوانامەی نێودەوڵەتی، بەشێوەیەکی خۆبەخشانە بەسوپاسەوە ئەم خولە ئەنجامدرا.ئامانجەکانی خولەکە بریتیبوون لە :✓ پەرەپێدانی کارامەیی قسەکردنی گشتی✓ زاڵبوون بەسەر ترس و شەرم✓ پێشکەشکردنی بەرهەمهێنانی کاریگەرخولەکە بە تایبەتی بۆ مامۆستایان، خوێندکارانی زانکۆ، کارمەندانی ڕاگەیاندن، ڕاهێنەران و هەموو ئەوانەی دەیانەوێت ببن بە ووتاربێژێکی سەرکەوتوو گونجاو بوو.لە کۆتاییدا سەرجەم بەشداربووان بڕوانامەی بەشدارییان وەرگرت و هاوکات قەڵغانی سوپاس و پێزانینی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" بەخشرایە ڕاهێنەری خۆبەخشی خول بەڕێز (محمد میرانی)..ئەم چالاکییە وەک بەشێک لە هەوڵەکانی پەرەپێدانی کارامەیی کەسایەتی و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا جێبەجێ کرا. ڕاپۆرتی خولی هونەری وتاربێژی
2025-08-03
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

دەستپێکردنی خولی بێ بەرامبەری هونەری وتاربێژی لە پێنجوێن

پێنجوێن - ٣ی مانگی ئاب، ٢٠٢٥ئەمڕۆ لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن، خولی تایبەتی هونەری وتاربێژی بە بەشداری ژمارەیەک لە مامۆستا، خوێندکار، کارمەند و خەڵکانی جیاوازی شارەکە دەستی پێکرد.ئەم خولە تایبەتە بە بەرزکردنەوەی کارامەیی لە قسەکردنی گشتی و زاڵبوون بەسەر ترس و شەرم دا ، لە ماوەی سێ ڕۆژدا (٣-٥ی ئابی ٢٠٢٥) بەڕێوەدەچێت. خولەکە لە ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممەدا لە کاتژمێری ٢ بۆ ٥ی پاش نیوەڕۆ ئەنجامدەدرێت.ڕاهێنەری بەڕێز (محمد میرانی)، خاوەنی چەندین بڕوانامەی نێودەوڵەتی و ڕاهێنەری پسپۆڕی ئەم بوارە، بەرپرسیاریەتی ئەم خولەی لە ئەستۆ گرتووە. میرانی کە خاوەنی بڕوانامەی TOT و سێ بڕوانامەی نێودەوڵەتیی ڕاهێنانە، هەروەها سەرۆکی ڕێکخراوی پەرۆش و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆبەندی ڕێکخراوەکانی کوردستانیشە.ئەم خولە بە تایبەتی بۆ ئەم چینانەی هاوڵاتیان سوودبەخشە:- مامۆستایان لە قۆناغە جیاوازەکانی خوێندن- خوێندکارانی زانکۆ- کارمەندانی ڕاگەیاندن- ڕاهێنەران لە بوارە جیاوازەکان- کارمەندانی بازرگانی و ڕیکلام- هەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببن بە ووتاربێژێکی سەرکەوتووخولەکە کە لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوەدەچێت، بە تەواوی بێ بەرامبەرە و لە کۆتاییدا بڕوانامە بە بەشداربووان دەبەخشرێت.ئەم چالاکییە وەک بەشێک لە هەوڵەکانی پەرەپێدانی کارامەیی کەسایەتی و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا دادەنرێت.
2025-07-06
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

کۆتایی خولی درومانی خانمان لە پێنجوێن شاری فێربوون

پێنجوێن، ٦-٧-٢٠٢٥ لە چوارچێوەی بەرنامە پەروەردەیی و کۆمەڵایەتییەکانیدا، ئەمڕۆ پێنجوێن شاری فێربوون کۆتایی بە خولێکی تایبەتی درومانی خانمان هێنا کە بە ماوەی ١٥ ڕۆژ بەڕێوەچوو. لە مەراسیمێکی شایستەدا، بڕوانامەی بەشداریکردن بە زیاتر لە ١٠٠ خانمی بەشداربوو لە خولەکە بەخشرا، کە نیشانەی کۆتایی سەرکەوتوانەی ئەم بەرنامە تایبەتەیە. خولەکە کە لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا بەڕێوەچوو، ئامانجی بەهێزکردنی کارامەیی و زانیاریەکانی خانمان بوو لە بواری دروومانی خانماندا. لە هەمان کاتدا، قەڵغانی سوپاس و پێزانینیش لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە بە ڕاهێنەران و مامۆستایانی ئەنجامدەری خولەکە بەخشرا، بە پێزانین لە هەوڵ و کۆشش و بەشداری تێکۆشانیان لە سەرکەوتوو کردنی ئەم بەرنامە پەروەردەیی و کۆمەڵایەتییە. ئەم خولە تایبەتە بە خانمان، لە نێو بەرنامە بەردەوامەکانی پێنجوێن شاری فێربوون جێگیر دەبێت، کە هەولی گەشەپێدانی کارامەیی و زانیاری خانمان دەدات. زۆر سوپاس بۆ مامۆستا بەڕێزەکان نعیمە محمد رسول تەلان محمد ئەحمد شادومان عطامحمد شەیما احمد فاضل
2025-05-20
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

ڕێوڕەسمی وەرگرتنی بڕوانامەی دیبلۆمی نێودەوڵەتی

پێنجوێن - لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، خانمانی بەشداربووی خولی "کارامەیی جەستەیی و دەروونی" (بەردو و ئاو) بڕوانامەی دیبلۆمی نێودەوڵەتیان وەرگرت کە لەلایەن پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون"ەوە ڕێکخرابوو. ئەم خولە بەهەماهەنگی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و سەنتەری کۆمەڵناسی و دەرونناسی زانکۆی سلێمانی و پەیمانگای GADAKUی نێودەوڵەتی هۆڵەندی ئەنجامدرا خولەکە کە دوو ڕۆژی خایاند و لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ئەم مانگی ئایارە ئەنجامدرا، لەلایەن مامۆستا بێریڤان جمال حمە سعیدەوە پێشکەشکرا و تێیدا چەندین تەوەری گرنگی تەندروستی جەستەیی و دەروونی خانمان خرایەڕوو. مامۆستا بێریڤان لە وتەیەکیدا ڕایگەیاند: "ئامانجی سەرەکیی ئەم خولە بەهێزکردنی توانا جەستەیی و دەروونییەکانی خانمانە بۆ ئەوەی بتوانن ژیانێکی تەندروست و دوور لە فشاری دەروونی بگوزەرێنن." لە ماوەی خولەکەدا، بەشداربووان فێری چەندین تەکنیکی نوێی پاراستنی تەندروستی و مامەڵەکردن لەگەڵ فشارە دەروونییەکان بوون، وەک ڕاهێنانی هەناسەدان بۆ ئارامبوونەوە و چۆنیەتی ڕێکخستنی کاتەکانی ڕۆژانە بۆ کەمکردنەوەی ستریس. شایەنی باسە کە ئەم خولە بەشێکە لە زنجیرە چالاکییەکانی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" کە گرنگی بە گەشەپێدانی کەسایەتی تاک و پەرەپێدانی هوشیاری کۆمەڵایەتی دەدات لە ناوچەکەدا.
2025-05-19
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

خولی "کارامەیی جەستەیی و دەروونی" بەرد و ئاو

لە چوارچێوەی بەرنامە و چالاکییە بەردەوامەکانیدا، ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٥، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولێکی نوێی بۆ خانمان دەستپێکرد بە ناونیشانی "کارامەیی جەستەیی و دەروونی". خولەکە لەلایەن مامۆستا بێریڤان جمال حمە سعید پێشکەش دەکرێت و تایبەتە بە گەشەپێدانی توانا جەستەیی و دەروونییەکانی خانمان، لە هەوڵێکدا بۆ بەهێزکردنی تەندروستی گشتی و باشتر کردنی ئاستی ژیانیان. چاوەڕوان دەکرێت ئەم خولە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ لە بواری تەندروستی جەستەیی و دەروونی بگرێتەوە کە یارمەتی بەشداربووان دەدات بۆ فێربوونی شێوازە نوێیەکانی پاراستنی تەندروستی و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ فشارە دەروونییەکان. ئەم چالاکییە لە زنجیرەی کار و چالاکییە بەردەوامەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونە کە گرنگی بە گەشەپێدانی تواناکانی تاکەکانی کۆمەڵگا دەدات. سەر ئەنجامی ئەم خولە دوو ڕۆژیە فێرخوازان لە پاش سود گەیاندن بە خۆیان دەبنە ڕاهێنەری منداڵانی ٨ساڵ تاکو ١٦ ساڵ.

هاوبەشەکان